ئای ئۆ ئێس 30, ئازار 2013

P0sixninja چەند هەڵەیەک بۆ جەیلبرەیکی تازە دەدۆزێتەوە بەڵام دەڵێت بۆ iOS7 هەڵیان دەگرێت.

P0sixninja کە یەکێکە لە هاکەرانی iOS و ناوی ئەسڵی بریتتیە لە Joshua Hill دەڵێت چەند Exploitـێکی دۆزیوەتەەوە بۆ جەیلبرەکی تازە. ئەم هاکەرە بەشداربووی چەندان جەیلبرەکە لە ڕابردوودا لەوانە GreenPois0n, Cdev Reporter, Absinthe چەندانی تر. ئەم هاککەرە لە دوو تویتدا لە ٢٨ی ٣ دا دەڵێت:

“هەتا ئێستا وا پێدەچێت جەیلبرەیکی داهاتوو بەتەواوی لەلایەن منەوە دروست بکرێت
“ئیڤەیدەرس بۆ هیچ شوێنێک نەڕۆیشتوون، من چەند Exploitێکی پێویستم لەلایەن خۆمەوە لە مانگەکانی ڕابردووەوە دۆزیوەتەوە “

ئەمە هەرچەندە هاکەری ناوبراو هیچ جەیلبرەکێکی بە کرداری نیشان نەداوە بەڵام خۆشبەختانە ئەم Explotـانە هیوابەخشەرێکن بۆ ئەوەی بیرۆکەی جەیلبرەک نەمردووە و هەر هەیە. بەڵام لە سەرنجێکی بۆ Digitimes ئەوە ئاشکرا دەکات کە بە دڵنیاییەوە ئەو ئەم هەڵانە بۆ جەیلبرەکی iOS6.1.3 بەکارناهێنێت بەڵکو چاوەڕێ دەکات تا iOS7.0  ئەگەر iOS7.1 نەبێت. ئەوەیشی بۆ وتەکانی زیادکردووە کە ئەو بۆ ماوەیەکە کار لەسەر ئەم هەڵانە دەکات و هەمووان پێیان وتووە کە ئەو شێتە بەڵام ئەو دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەم هەڵانە و بۆی دەرکەوتووە کە ئەو ڕاستە و ئەم هەڵانە بەسوودن.

هەردوو تویتەکەی ناوبراو:

 سەرچاوە iClarified
بۆچونی تۆ