هەواڵ
6, نیسان 2019
یاری Minecraft توانیویەتی 30 ملیۆن یەکەی کۆمپیوتەر لە یاریەکە بفرۆشێت

ئەگەر سەردانی ماڵپەڕی Minecraft بکەیت و هەندێک بڕۆیتە خوارەوە ئەوا تێبینی ژمێرەرێک دەکەیت تیایدا ئاماژە دراوە بە ژمارەی یاریکەرانی کۆمپیوتەری یاریەکە، هەر لەم بارەیەوە لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی هەستاون بە کڕینی یاریەکە گەیشتە 30 ملیۆن یەکە لەسەر کۆمپیوتەر، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت یاریەکە لە پێشووتردا و بێگومان لە ئێستاشدا بەردەوامە لە سەرکەوتن و یەکێکە لەو یاریانەی زۆرترین فرۆشی هەبووە.
شایەنی باسە کۆی گشتی فرۆشی یاریەکە لەسەر سەرجەم سەکۆکان 154 ملیۆنە و ئەمەش ژمارەیەکی بێگومان گەورەیە هەڵبەت لەوانەیە بەلاتەوە سەیر بێت یاریەکی لەم شێوەیە فرۆشێکی بەو جۆرەی هەبووە بەڵام لەوانەیە ئاگادار نەبیت یاری Minecraft دووەم یاریە لە مێژوودا زۆرترین فرۆشی هەبێت ئەمەش پاش یاری Tetris کە لە پلەی یەکەمدایە، یاری Minecraft بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و سەکۆی یاریەکان و هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە بۆ کڕین.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.