هەواڵ 6, نیسان 2019

ئایا جیهانی یاری Assassin’s Creed لە سەردەمی ڤایکینگەکان دەبێت؟

لە ماوەی ڕابردوودا یاریکەرێک بە ناوی AlifMorrisonudin وێنەیەکی لە یاری Tom Clancy’s The Division 2 دۆزییەوە تیایدا ئاماژە بە یارییەکی نوێی زنجیرەی Assassin’s Creed دەدات، لە وێنەکەدا کەسایەتییەک دەردەکەوێت تیایدا هەڵگری Artifactـی بەناوبانگی Apple of Edenـە و لە سەرووی وێنەکەش نووسراوە Valhalla، بێگومان ئەم وشەیەتان نەبیستووە Valhalla بە مانای ئەو بەهەشتە دێت کە لە دینی ئەسکەندەناڤییەکاندا هەیە لێرەشدا مەبەستمان لەو دینەیە تیایدا هەریەک لە Odin و Thor و Loki و چەندینی تر بوونیان هەیە.

هەر لەم بارەیەوە بەناوبانگترین یاری پێشوو تیایدا کلتوور یان سەردەمی ئەسکەندەناڤییەکانی بەرجەستە کردبێت بێگومان یاری God of Warـە، هەروەها بەناوبانگترین زنجیرە دراماش پێشکەشکرابێت زنجیرەی درامای Vikingsـە، هەر بۆیە بیربکەنەوە ئەگەر جیهانی یاری Assassin’s Creed لە سەردەمی ڤایکینگەکاندا بێت ئەمەش بێگومان ناوازە دەبێت، بە ڕای خۆم هیچ یەکێک لە کۆتا بەشەکانی زنجیرەی یاری Assassin’s Creedـم بە دڵ نەبوو و زۆریش لێی بێ ئومێد بووم، بەڵام لەگەڵ ئەم هەواڵەدا هیوادارم گۆڕانکاریەکی گرنگ و بێگومان خۆشیش لە یاریەکەدا بکرێت هەتاوەکو تاقیکردنەوەیەکی ناوازە بۆ بەکارهێنەران بەردەست بکات.

شایەنی باسە هەندێک لە هەواڵە دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەدەن جیهانی یاریەکە لە سەردەمی ڕۆمانیەکان دەبێت بەڵام ئەم هەواڵە باسەکەی سەرەوە هەڵدەوەشێنێتەوە، هەرچەندە هەتاوەکو ئێستاش هیچ دڵنیاکردنەوەیەک یان ڕەتکردنەوەیەک بوونی نییە لەم بارەیەوە، بە هەرحاڵ پێویستە چاوەڕوانی کۆنگرەی E3 2019 ببین هەتاوەکو بزانین ئاخۆ یاریەکەی تێدا ڕادەگەیەنرێت یاخود نا، ئەگەریش هەیە یاریەکە بە هاتنی ساڵی 2020 ڕابگەیەنرێت، هەروەها هەندێک ڕاپۆرت ئاماژەیان بەوەکردووە ناونیشانی یاریەکە بریتی دەبێت لە Assassin’s Creed: Ragnarok بە بوونی ئەم ناونیشانەش ئەوە پشتڕاست دەکرێتەوە کە جیهانی یاریەکە لە سەردەمی ڤایکینگەکاندا دەبێت.

وێنەی ئەو کەسایەتیەی هەڵگری Artifactـە لە یاری Tom Clancy’s The Division 2ـدا:-

تاگەکان Assassins Creed Vikings
بۆچونی تۆ