ئەپ و نەرمەکاڵا

نێتفلێکس پشتگیری لە تایبەتمەندی پەخشکەری بێوایەری AirPlay ـی ئەپڵ وەستاند

بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کۆمپانیای نێتفلێکس پشتگیری ئەپەکەیانی لە سیستەمی iOS بۆ تایبەتمەندی پەخشکەری بێوایەری AirPlay وەستاند.

لە سەرەتادا کۆمپانیاکە ڕوونکردنەوەیەکی زۆر کورتی دا و ڕایگەیاند ڕاوەستاندنی پشتگیرییەکە بە هۆی “سنووردارکردنی تەکنیکی”ـیەوە بووە. بەڵام لە پاش کەمێک، کۆمپانیاکە ڕوونکردنەوەی فەرمی دەربارەی وەستاندنی پشتگیرییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە لە هەبوونی ئەزموونی بەکارهێنەرانمان لە هەر ئامێرێک کە خزمەتگوزاری نێتفلێکس بەکار دەهێنن. بە زیادکردنی پشتگیری AirPlay بۆ ئامێرەکانی بێجگە لە ئەپڵ، ئەوە ڕێگایەکی ناساندن نییە لە نێوان ئامێرەکاندا، وە ئەزموونێکی مۆڵەت وەرگیراو نییە. هەر بۆیە بڕیارمان دا کە پشتگیری نێتفلێکس لە تایبەتمەندی AirPlay بوەستێنین بۆ پاراستنی پێوانەیی ڕوونی بینین لە کاتی دیدەنی کردندا.

بە پێی ڕوونکردنەوەی کۆمپانیاکە بێت، پاساوی وەستاندنی پشتگیری لە تایبەتمەندییەکە بۆ هۆی زیادکردنی پشتگیری پەخشکەری بێوایەری AirPlay بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ئەم دواییەی کۆمپانیای سامسۆنگ و ئێڵ جی و ئەوانی دیکە بووە.

بەو مانایەی چیدیکە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدەکان ناتوانن فیلم و زنجیرەکانی ئەپی نێتفلێکس لە ڕێگای تایبەتمەندی پەخشکەری بێوایەری AirPlay لە ئامێرەکانیانەوە بۆ تەلەفزیۆن و ئامێرەکانی دیکە پەخش بکەن.

لە پێشوودا کۆمپانیای سامسۆنگ و ئێڵ جی ڕایانگەیاندبوو کە پشتگیری تایبەتمەندی پەخشکەری بێوایەری AirPlay بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکانی ئەمساڵیان زیاد دەکەن، بەمەش بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدەکان دەتوانن دەنگ و وێنە و ڤیدیۆیەکان بگوازنەوە بۆ سەر ڕوونمای تەلەفزیۆنە زیرەکەکانیان.

سەرچاوە :

7 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586