ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی سناپ چات بۆ ئەندرۆید دووبارە داڕێژرایەوە، ئێستا خێراتر کراوە و ئەرکەکان زووتر ئەنجام دەدات

زۆرینەی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ ئەپی سناپ چاتدا لە پەیوەندیدان، زۆرینەیان گلەیی خاوی و هەبوونی کێشەی زۆر لە ئەپەکەدا دەکەن. لە کاتێکدا ئەپەکە لە ئای ئۆ ئێسدا زۆر بێکێشەترە و گرنگی زیاتری پێ دەدرێت لە لایەن سناپ چاتەوە. لە کۆتایدا و لە دوای ساڵێک بە سەرقاڵبوون بە داڕشتنەوەی ئەپەکەوە، کۆمپانیای سناپ چات وەشانێکی نوێی لە ئەپەکەی بۆ ئەندرۆید بەردەست کرد بە داڕشتنەوەی ئەپەکەوە.

دوێنێ (9 ـی 4) کۆمپانیای سناپ چات وەشانێکی نوێی لە ئەپەکەیانی ڕەوانەی کۆگای گووگڵ پلەی کرد. گۆڕانکاری لە دیزاینی وەشانە نوێیەکەی ئەپەکەدا نەکراوە، بەڵام هەستی پێ دەکرێت کە چەند جارێک لە چاو وەشانی پێشووتر خێراتر بووە و هاوشێوەی وەشانی پێشووتر ئەرکەکان بە کەمتەرخەمی ئەنجام نادات، بەڵکو ئەرکەکان بە زوویی لە بەرامبەر کاردانەوەکاندا ئەنجام دەدات.

لە پاڵ چاکسازی لە خێراکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەپەکە، هاوکات بەشی کامێرا باشتر کراوە و ئەپەکە مامەڵەی باشتر کراوە لەگەڵ ڕەقەکاڵایەکانی ئامێرەکانی ئەندرۆید.

کرتە بکە بۆ نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپی Snapchat بۆ ئەندرۆید

سەرچاوە :
9 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
599