سامسۆنگ

سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی A80 ـی بە کامێرای سووڕاوە و ڕوونمای بێسنوورەوە نمایشکرد

لە بۆنەیەکی تایبەتدا دوێنێ کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی A80 ـی بە کامێرای سووڕاوە و ڕوونمای بێسنوورەوە نمایشکرد.

مۆبایلەکە خاوەن کامێرایەکی سووڕاوەیە کە لە کاتی خواست لەسەر چرکاندنی وێنەی سێڵفی، بە ڕووی پێشەوەدا دەسووڕێت، ئەمەش وا دەکات ڕوونماکەی خاوەن هیچ کامێرایەک نەبێت و هیچ نۆچێکیش لەسەری بوونی نەبێت. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.7 ئینج لە جۆری Super AMOLED. کامێرا سووڕاوەکان 3 دانەن و ڕوونییان 48 و 8 مێگاپێکسڵە و دانەیەکیان تایبەتە بە هەستەوەری قوڵی 3 دووری. پڕۆسێسەری Snapdragon 730G ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 8 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایت، وە لەگەڵ پاترییەک بە توانستی 3.700 ملی ئەمپێر.The Galaxy A80's rotating camera shown off in a rotating video.

گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گالەکسی A80:

  • ڕوونما: 6.7 ئینج لە جۆری Super AMOLED بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2400 پێکسڵ.
  • پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 730.
  • گرافیک: Adreno 618.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: 9.3 ملیمەتر.
  • کێش: –
  • پاتری: 3.700 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 25 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری ultrawide. سێیەم: هەستەوەری قوڵی 3 دووری.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): کامێراکانی دواوە لە کاتی سووڕانەوە بۆ پێشەوە (هەمان ڕوونی).
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری سەر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C، دەرچەی بیستۆک.
  • ڕەنگ: ڕەشی خەیاڵی، سپی تارمایی، ئاڵتونی فریشتەیی.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

مۆبایلەکە لە ڕێکەوتی 29 ـی مانگی داهاتوو (5) ـدا بەردەست دەکرێت، بەڵام هێشتا سامسۆنگ نرخ و چەند زانیارییەکی دیکەی دەربارەی مۆبایلەکە بەردەست نەکردووە.

سەرچاوە :

11 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
599