تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

تویتەر ژمارەی شوێنکەوتنی سنوورداری لە ڕۆژێکدا بۆ 400 جار کەم کردەوە

تویتەر بەردەوامە لە ئەنجامدانی چاکسازییە گرنگەکان لە تۆڕەکەیدا. لە هەنگاوێکی نوێدا کۆمپانیاکە ژمارەی شوێنکەوتنی سنوورداری بۆ زیاتر لە نیوە کەم کردەوە.

کۆمپانیاکە لە جریوەیەکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە ژمارەی شوێنکەوتنی سنوورداری ڕۆژانەی لە 1000 جار بۆ 400 جار لە ڕۆژێکدا کەم کردەوە. بەو واتایەی کە لەمەودوا دەتوانرێت بە تەنها 400 جار شوێنکەوتن (Follow) بۆ هەژمارەکان بکرێت، لە کاتێکدا و لە پێشووتر دەتوانرا ڕۆژانە 1000 جار شوێنکەوتن بۆ هەژمارەکان بکرایە.

ئامانج لە کەمکردنەوەی سنووردارکردنی شوێنکەوتنی ڕۆژانە لە لایەن تویتەرەوە بۆ نەهێشتن و کەم بوونەوەی کەسە بێزارکەرەکانە؛ ئەو کەسانەی شوێنکەوتنت دەکەن و لە پاشان ڕەتکردنەوەی شوێنکەوتن دەکەن، کردارەکە بۆ چەند جارێک دووبارە دەکەنەوە.

12 نیسان، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828