ئەپڵ 12, نیسان 2019

لەمەودوا دەتوانیت لە وێبدا گوێبیستی پۆدکاستەکانی نێو خزمەتگوزاری Apple Podcasts ببیت

پێشووتر خزمەتگوزاری Apple Podcasts خاوەن پەڕەی تایبەت بە خۆی بوو، بەڵام بە تەنها ناونیشان و دەربارەی پۆدکاستەکان بەدەر دەکەوتن و ڕێگەی بە بەکارهێنەران نەدەدا گوێبیستیان ببن. ئێستا دەتوانرێت بەکارهێنەرانی وێب گوێبیستی پۆدکاستەکانی نێو خزمەتگوزاری Apple Podcasts ببن.

ڕووکاری پەڕەی خزمەتگوزاری Apple Podcasts لە وێبدا نوێکرایەوە، ئێستا زانیارییەکان دەربارەی پۆدکاست و پەڕەکانی دیکە چڕترن، هاوکات لەمەودوا دەتوانرێت هەمووان گوێبیستی گشت پۆدکاستەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە ببن لە وێبدا، ئەویش بە کرتە کردن لە دوگمەی Play لە ژێر زنجیرەی پۆدکاستەکان.

هاوکات دەستپێکی بەستەری پۆدکاستەکان لە itunes.apple.com ـەوە گۆڕان بۆ podcasts.apple.com. ئەم کارەی ئەپڵ، ئەزمونێکی زیاتر دەبەخشێت بە بەکارهێنەرانی وێب، هەروەها وەکو جێگرەوەیەکی ئەپی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکە دەردەکەوێت بۆ بەکارهێنەرانی وێب.

گوێبیستی نوێترین زنجیرەی پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن ببە:

کەی ئای تی ئێن لە Apple Podcasts

بۆچونی تۆ