ئاسایشی ئەلیکترۆنی

جولیان ئەسانج ڕووبەڕووی سزای 5 ساڵ زیندانی دەبێتەوە

لە دوای ماوەیەکی زۆر کورت لە دەستگیرکردنی جولیان ئەسانجی خاوەنی ویکیلیکس لە لایەن پۆلیسی بەڕیتانی لە باڵیۆزخانەی ئیکوادۆڕ، ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناوبراویان تۆمەتبارکردووە بە هاککردنی کۆمپیوتەر و پیلانگێری لەم ڕووەوە.

ئەم جۆرە تۆمەتبارکردنەش بە دیاریکراوی بە هۆی هاوکاری ئەسانج بووە لەگەڵ Chelsea Manning لە پێشکەشکردنی هاوکاری لە دەستخستنی وشەی نهێنی، کە هۆکار بووە لە گەورەترین ئابڕووچوونی دزەپێکردنی زانیاری لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بە هاوکاری ئەسانج، Chelsea Manning توانیویەتی دەستی بگات بە بنکەدراوە واتە داتابەیستی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەندین بەڵگەی نهێنی دزە پێ بکەن، و پاشان لە ڕێگەی ویکیلیکسەوە بڵاوی بکەنەوە.

ئەم هاککردنە لە مانگی ئازاری ٢٠١٠ ڕوویدا، و Chelsea Manning لە ٢٠١٣ لەسەر ئەم کێشەیە ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە. لە ئەنجامدا ئەسانج سزای زیندانی تا ٥ ساڵ بۆ بڕایەوە.

بەڵام وەزارەتی دادی ئەمریکی هۆشیاری داوە کە لەوانەیە لە ماوەی داهاتوودا داوای تریش هەبن لە دژی ئەسانج و ڕووبەڕووی بکرێنەوە. ئەم تاوانبارکردنەی ئێستای لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ ئەوەیە داوا لە بەڕیتانیا بکەن بە دیپۆرتکردنەوەی ناوبراو بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام بە دڵنیایەوە ناتوانرێت ئەسانج ڕەوانەی ئەمریکا بکرێتەوە پێش ئەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەربکرێن، کە لەوانەیە ڕووبەڕووی سزای سوکتر ببێتەوە لە بەڕیتانیە، بەڵام پێدەچێت تا نزیکەی ٧ مانگی تر بخایەنێت، و تا ئەو کاتەی ڕەوانەی ئەمریکا دەکرێتەوە و دادگایی دەکرێت.

 

سەرچاوە :

13 نیسان، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1165