ئای ئۆ ئێس
14, نیسان 2019
ئەپی پێشکەوتووی دەستکاریکردنی وێنە Pixelmator Photo بۆ ئایپاد وەشێندرا

بۆ دواجار و لە کۆتاییدا، پەرەپێدەرانی ئەپی پیکسڵمەیتەر وەشانێکی تایبەتی ئەپەکەیان بۆ ئامێری ئایپاد بڵاوکردەوە، کە بە تایبەتمەندی جیاواز و بە ناوی Pixelmator Photo لەسەر ئەپستۆر بەردەستە. ئەم ئەپە یەکێکە لە ئەپە نایابەکانی بواری دەستکاری کردنی وێنە بۆ فۆتۆگرافەران و دیزاینەران. نرخی ٤.٩٩ دۆلار و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕووی ڕووکارەوە لە Pixelmator Proـی سیستەمی ماک نزیکە بەڵام گونجێندراوە بۆ ئایپاد.
شایەنی باسە، ئەپەکە ئەزموونێکی نایابتر پێشکەش دەکات لە دەستکاری کردنی وێنەگیراوەکان بە کامێرا و بوونی ڕووکارێکی تەواو نوێ و تایبەت بە ئایپاد. ئەپەکە توانای دەستکاریکردنی وێنەی JPEG و RAWی هەیە کە بە ٥٠٠ جۆری جیاجیای کامێرا گیرابێت. ئەمە سەرباری دەستکاریکردنی ڕووناکی و ئاستی ڕەنگ و تاریکی و گۆڕینی ڕەنگ و چەندین کرداری تر. هەروەک ئەپەکە نابێتە هۆی تێکدانی وێنەکانت چونکە بە ئاسانی دەتوانیت پەشیمان بیتەوە لەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر وێنەکەتدا هێناون و هەنگاو هەنگاو بگەڕێیتەوە دواوە.
ئەگەر دەتەوێت پیکسلمەیتەر فۆتۆ دابیگریت و تاقی بکەیتەوە، لێرە کرتە بکە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!