10
ئینتەرنێت 1, نیسان 2013

فەیسبووک و بەستی کۆنگرەیەک لە ژێر ناونیشانی “وەرن ماڵە تازەکەمان لەسەر ئەندرۆید ببینن”

فەیسووک دەستی کردووە بە ناردنی داوەت بەمەبەستی بەستنی کۆنگرەیەک لە ڕۆژی پێنج شەممە کە دەکاتە ٤ی ئەم مانگە لە ژێر ناونیشانی “وەرن ماڵە تازەکەمان لەسەر ئەندرۆید ببینن” کە لە مێنلۆ پارک لە کلیفۆرنیا دەبەسترێت. دیارە ناونیشانی کۆنگرەکە بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکات کە بابەتەکە پەیوەستە بە سیستەمی کارگێری ئەندرۆید. لە ڕاستیدا و بەگوێرەی دەنگۆکان وا پێدەچێت لەم کۆنگرەیە کۆمەڵێک شتی تازەی پەیوەندی دار بە سیستەمی ئەندرۆید ڕابگەیەنن بەمەبەستی زیاتر یەککگرتووکردنی فەیسبووک لەسەر ئەم سیستەمە و کەمکردنەوەی ئەم ئاڵۆزییەی لەکاتی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسووک بەکارهێنەرانلەسەر ئەندرۆید  توشی دەبن.

شایەنی باسە کۆنگرەکە لە ڕۆژی ٥ شەممە کاتژمێر ٨ی ئێوارە بەکاتی هەولێر،کوردستان دەست پێدەکات و ئێمەش بە گوێرەی توانا دواین گۆڕانکارییەکان بۆ ئێوە ڕووماڵ دەکەین. کەواتە لەگەڵمان بن!

سەرچاوە REDMOND Pie

بۆچونی تۆ