10
ئای ئۆ ئێس 4, نیسان 2013

ئەم ئەپڵیکەیشن و یارییانە بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ ئایفۆن و ئایپاد خۆڕایین!

ئەم چەند ئەپ و یارییەی خوارەوە بۆ مایەکی کاتی بۆ ئایفۆن و ئایپاد بوونەتە خۆڕاییە و ئێوەی بەڕێز دەتوانن ببنە خاوەنیان پیش ئەوەی ببنەوە بە پارە! دەی کەواتە پەلە بکەن لە دەست خستنی کۆپییەک لە هەریەکەیان بۆ خۆتان.

١-ئەپی IM+ Video تایبەت بە ئەنجامدانی چاتی فیدیۆی فەیسبووک بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕاییە بۆ ئایفۆن و ئایپاد و پەلە بکە ببە بە خاوەنی.
لێرەوە لە ئایتیونس
https://itunes.apple.com/ie/app/im+-video/id448615811?mt=8

٢- ئەپی Moni (checkbook) بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕاییە! ئەگەر دەتەوێت خەرجییەکانی ڕۆژانەت بە جوانی بکەیت ئەوا ئەم ئەپە بە ئاسانی بۆت کۆدەکاتەوە و یارمەتیت دەدات لە ڕێکخستنی هەموو پارە و پوڵەکانت دەی کەواتە بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕاییە و پەلە بکە بۆ ئەوەی لەدەستت نەچێت!
لێرەوە لە ئایتیونس
https://itunes.apple.com/us/app/moni-checkbook/id523994373?mt=8&ign-mpt=uo%3D4

٣- ئەپی Jiffy Calendar بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕاییە! ژیان ئاڵۆزە و پێویستە پلان بۆ ژیانی ڕۆژانەت دابنێت ئێ دەی کاتی پەڕ و کاغەز نەماوە و ئێستا ئایفۆنەکەت جیگەی بۆ گرتویتەوە و ئەم ئەپە جوانەش کە بریتییە لە ڕۆژمێرێک بە تایبەتمەندی نوسینی پلانەکانی ڕۆژانەتەوە بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕأییە و کۆپییەک بۆ خۆت بەدەست بهێنە!
لێرەوە لە ئایتیونس
https://itunes.apple.com/us/app/jiffy-calendar/id621179415?mt

٤- ئەپی Reeder for iPad بۆ ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕاییە! پێم وایە کاتت زۆر نییە ڕۆژانە سەردانی دەیان ماڵپەڕ بکەیت! بەڵام بۆ ئەوەی بتوانیت لە یەک شوێندا ئەم دەیان ماڵپەڕانە کۆبکەیتەوە بە هۆی بەرنامەی ڕییدەرەوە دەتوانیت لەسەر ئایپادەکەت هەموو پێگە دڵخوازەکانت کۆبکەیتەوە لەیەک شوێنداو لە ڕوپەڕێکی ناوازەدا ئاگاداری هەواڵ و بابەتەکان بیت!
لێرەوە لە ئاتیونس:
https://itunes.apple.com/us/app/id375661689?mt=8

٥- Infinity Blade یارییە بەناوبانگەکەی ئای ئۆ ئێس بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕاییە! و کەمێک تام و چێژ وەربگرە لە یاری کردن لەسەر ئایفۆنەکەت یان ئایپادەکەت!
لێرەوە لە ئاتیونس:
https://itunes.apple.com/us/app/infinity-blade/id387428400?mt=8

٦- ئەپی JedScanner بەهۆی ئەم ئەپە ناوازەوە ڕاستەوخۆ وێنەکانت بکەرە پی دی ئێف! واتە بەهۆی ئەم ئەپە وە دەتوانیت خۆت پەرتووکی ئەلیکترۆنی دروست بکەیت.
لێرەوە لە ئایتیونس:
https://itunes.apple.com/us/app/jetscanner-camera-to-pdf-scan/id592276641?mt=8

بۆچونی تۆ