ئای ئۆ ئێس

چۆنیەتی گۆڕینی ناوی AirPods لە ئایفۆن و ئایپاد و ماکدا

ڕەنگە تازە بووبیت بە خاوەن بیستۆکی بێوایەری AirPods یاخود ئاشنایەتییەکت هەبێت لەگەڵیدا. ئەم بابەتە هەنگاو بە هەنگاو یارمەتیت دەدات بۆ گۆڕینی ناوی AirPods ـەکەت بۆ ناوی خۆت یاخود هەر ناوێک کە دەتەوێت.

چۆنیەتی گۆڕینی ناوی AirPods لە ئایفۆن و ئایپاد:

  • هەنگاوی یەکەم: کردنەوەی ئەپی Settings لەو ئایفۆن یان ئایپادەی کە بیستۆکەکەی پێوە پەیوەست بووە.
  • هەنگاوی دووەم: چوونە سەر بەشی Bluetooth.
  • هەنگاوی سێیەم: گەڕان بۆ AirPods لە لیستی ئامێرەکانی Bluetooth ـدا و کرتە کردن لەسەر هێمای (i) ـی سەر AirPods.
  • هەنگاوی چوارەم: کرتە کردن لە بەشی Name.
  • هەنگاوی پێنجەم: ئێستا ناوی AirPods ـەکەت بگۆڕە بۆ ئەو ناوەی کە دەتەوێت. لە پاش تەواوبوون، کرتە لە دوگمەی Done ـی سەر تەختەکلیلەکەت بکە.

چۆنیەتی گۆڕینی ناوی AirPods لە ماکدا:

  • هەنگاوی یەکەم: کردنەوەی ئەپی System Preferences.
  • هەنگاوی دووەم: کردنەوەی بەشی Bluetooth.
  • هەنگاوی سێیەم: کرتە کردن لە AirPods ـەکەت لە لیستەکەدا، لە پاشان کلیلی ڕاست لەسەر مشکەکەت(ماوسەکەت) بکە و Rename دابگرە.
  • هەنگاوی چوارەم: ئەو ناوە بنووسە کە دەتەوێت. لە پاشان کرتە لە دوگمەی Rename بکە بۆ گۆڕین.

بە سەرکەوتوویی ناوی AirPods ـەکەت گۆڕی بۆ ئەو ناوەی کە ویستت. پێشنیارت بۆ دەکەین ئەگەر ناوی خۆت بەکاردەهێنیت، بەم شێوەیە ناوەکەت لە AirPods ـەکەت بنێ: “Makwan’s AirPods”. ناوی Makwan بکە بە ناوی خۆت و s’ ـی پاشگرەکەی بهێڵەرەوە وەکو هێمای خاوەندارێتی.

16 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424