هەواڵ 17, نیسان 2019

ئەندازیارەکان بە هۆی یاری Assassin’s Creed Unityـەوە دووبارە کەنیسە سووتاوەکەی Notre Dame بنیاد دەنێنەوە

وەک ئاگادارن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگرێکی گەورە لە کەنیسەی Notre Dameـی فەڕەنسی بەربوو و بە هۆیەوە بەشێکی زۆر لە کەنیسەکە شێواو و سووتا، ئاگرکووژێنەوەکانیش ڕاستەوخۆ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و پاش چەند کاتژمێرێک توانرا ئاگری کەنیسەکە بکوژێندرێتەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا دووبارە بنیادنانەوەی کەنیسەکەیە و بێگومان لەمەشدا ئەندازیارەکان پێویستیان بە وێنە یاخود ڤیدیۆی پێشووتری کەنیسەکە دەبێت.

هەر لەم بارەیەشەوە و لە نوێترین ڕاپۆرتەکانی ماڵپەڕی GPS Worldـدا ئاماژە بەوەدراوە ستۆدیۆی یوبیسۆفت هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێکی زۆر لە وێنە و ڤیدیۆ لەگەڵ ئەو دیزاینانەی ستۆدیۆکە بەکاریهێناوە لە یاری Assassin’s Creed Unityـدا هەتاوەکو کەنیسەکەی پێ دروست بکات، لەوانەیە جێگەی بڕواپێکردن نەبێت بەڵام یوبیسۆفت بۆ نزیکی دوو ساڵ کاری لەسەر دروستکردنی ئەم کەنیسەیە کردووە هەتاوەکو بەو شێوە ناوازەیە دەربکەوێت لە یاریەکەدا.

بێگومان ئەمەش بەشێکی سادەیە لەو سوودانەی یاریە ڤیدیۆییەکان هەیەتی بۆ کۆمەڵگا، لە بارەی کەنیسەی نۆتردامیشەوە ئەوا کەنیسەکە شوێنێکی مێژوویی گرنگە و نزیکی 800 ساڵ لەمەوبەر بنیادنراوە ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت زۆر کۆنتر و گرنگترە تەنانەت لە تاوەری ئیڤڵیش چونکە تەنها 132 ساڵ لەمەوبەر بنیادنراوە.

بۆچونی تۆ