هەواڵ
4, نیسان 2013
کانون کامێرا ڤیدیۆیەکی تازە بەناوی VIXIA HF G3 ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ بەفەرمی کۆمپانیای کانون کامێرایەکی نوێی بەناوی VIXIA HF G3 ڕاگەیاند. کە بریتییە لە کامێرایەکی تایبەتمەندی بەرز، هاستیارێکی بەرزی CMOS sensor لە خۆی دەگرێت و پرۆسێسەری جۆری DIGIC DV 4 لەسەرە. وە هەروەها توانای نزیککردنەوەی ٢٠ جارە و لێنسی دووربینەکەی( 26.8-536 ملم)ی لەسەرە. شایەنی باسە ئەم کامێرایە وایەرلێسی هەیە و توانای تۆمارکردنی ڤیدۆیی بە هەردوو جۆر فۆڕماتی AVCHD و MP4 هەیە. ئەم کامێرایە شاشەیەکی ٣.٥ ئینجی بە تەکنەلۆژیای OLED لەسەرە. جێگای ئاماژەیە ئەم کامێرایە لە مانگی ٦ی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە و نرخەکەی 1700 دۆلار ئەمریکییە.
سەرچاوە Engadget + Unlimitedtech
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!