ئەپڵ

پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا ئەپڵ ئایفۆنێکی هاوشێوەی ئایفۆن 8 بەردەست بکات

ئەپڵ لە ئامادەکاریدایە بۆ بەردەستکردنی چەند ئایفۆنێکی نوێ لە ئەمساڵدا. بەڵام وا دیارە پێشبینییەکان پەلیان کێشاوەتە سەر ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو. بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Economic Daily Times، ئەپڵ نایەوێت بە یەکجاری کۆتایی بە دیزاینی ئایفۆن 8 و هاوشێوەی بهێنێت و لە ساڵی داهاتوودا کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئایفۆنێکی هاوشێوەی ئایفۆن 8 بەرهەم دەهێنێتەوە.

دەزانین کە لە ساڵی 2016 ـەدا ئەپڵ ئایفۆن SE ـی بە دیزاینی هاوشێوەی ئایفۆن 5 و 5S بەردەست کرد. هیوا هەیە کە ئەپڵ هەمان کار دووبارە بکاتەوە بە بەردەستکردنی ئایفۆنێکی هاوشێوەی ئایفۆن 8 لە ڕووی دیزایندا. بە پێی ڕاپۆرتەکەی پێگەی Economic Daily Times بێت، ئەپڵ لە ساڵی 2020 ـدا ئایفۆنێکی هاوشێوەی ئایفۆن 8 (ڕەنگە بە ناوی ئایفۆن 8S بێت) لە دیزایندا بەردەست دەکات. هاوشێوەی ئایفۆن 8، خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 4.7 ئینج لە جۆری LCD. هەروەها چوارچێوەی ڕوونما و دوگمەی فیزیایی هۆم دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە دیزاینی پێش و پشتەوەیدا ناکرێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت کە ئایفۆنەکە خاوەن پڕۆسێسەری A13 (لە ئێستادا بەرهەم نەهاتووە) و بیرگەیەکی ناوەکی بێت بە قەبارەی 128 گێگابایت بێت. وا پێدەچێت ساڵی داهاتوو لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا و لە مانگی 3 ـدا ئایفۆنەکە نمایش بکرێت و نرخی بە نزیکەیی لە دەوروبەری 649$ ـدا بێت.

سەرچاوە :

18 نیسان، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
837