هەواڵ
17, تشرینی دووەم 2011
گۆگڵ و ئاشكراكردنی كۆگای میوزیك بۆ كێبه‌ركێكردنی كۆگای ئايتونسى كۆمپانیای ئه‌پڵ!
كۆمپانیای گۆگڵ یه‌كه‌م كۆگای میوزیكی ئاشكراكرد, كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و جه‌نگه‌ی كه كۆمپانیای گۆگڵ و ئه‌پڵ تێیكه‌وتوون، به‌ڵێ له‌دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر دوێنی چوارشه‌ممه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌مریكا گۆگڵ كۆگا میوزیكه‌كه‌ی بۆ به‌كاربه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید خسته‌ڕوو, ئه‌مه له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری وه‌كوو ئهپڵیكهیشن و فیڵم و په‌رتووكدا دێت.
له‌دوای ماوه‌یه‌كی كورت و به‌م زووانه به‌كاربه‌رانی ئه‌ندرۆید ده‌توانن له ماركێته‌كه‌وه جگه له ئهپڵێكهیشن و په‌رتووك و فیلم ده‌توانن میوزیك دابه‌زێنن كه زۆربیان به‌لاشن و زۆریشیان به پاره‌ن كه له 69 سه‌نت ده‌ست پێده‌كات تا 1.25 سه‌نت كه ئه‌مه‌ش هه‌مان شتی ئایتوونسی كۆمپانیای ئه‌پڵه.

شایه‌نی باسه گۆگڵ زیاتر له 13 ملیۆن ده‌نگ و میوزیك پێشكه‌ش ده‌كات كه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی Vivendi SA’s Universal Music, EMI Group Ltd. and Sony Music Entertainmentــهوهن. پاشانیش گۆگڵ ڕێگه به به‌كاربه‌رانی ده‌دات كه شێری ئه‌و ده‌نگ و مۆزیكانه بكه‌ن له‌سه‌ر تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س. ئه‌مانه و چه‌ندین خزمه‌ت گوزاریتر گۆگڵ پێشكه‌شی به‌كاربه‌رانی ده‌كات..
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!