هەواڵ

ستۆدیۆی Capcom کاردەکات لەسەر جۆری Remake لە یاری Resident Evil 3

لەوانەیە زۆرێکتان جۆری دووبارە دروستکراوەی بەشی دووەمی یاری Resident Evilـتان بە دڵ بووبێت و بێگومان ئارەزووی بەشی سێیەمیش بکەن، وا دیارە ئەم ئارەزووەتان دێتە دی چونکە لە ئێستادا ستۆدیۆی بەرهەمهێن کاردەکات لەسەر جۆری دووبارە دروستکراوە لە بەشی سێیەمی یاری Resident Evil، کۆمپانیای Capcom لە ماوەی ڕابردوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە چەند بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە جۆری دووبارە دروستکراوەی بەشی سێیەم لە یاریەکە داوە.

بە شێوەیەک وێنەی یەکەمی جریوەکان یاری Resident Evil Remake پیشان دەدات و تیایدا کەسایەتی Jill کە کەسایەتیەکی سەرەکی بەشی سێیەمی یاریەکەیە دەردەکەوێت، لەسەر جریوەکەش نووسراوە:-

ئایا هەستت کردووە یەکێک چاودێریت دەکات؟

لە وێنەی دووەمی جریوەکەشدا یاری Resident Evil 2 Remake پیشان دەدات و تیایدا کەسایەتی Claire دەردەخات کە تەماشای کونێکی گەورە لە دیوارێکدا دەکات، لەسەر جریوەکەش نووسراوە:-

وا دیارە کەسێک یاخود شتێک لە بیرۆکەی دەرگاکان تێناگات… پێتوایە چی بەسەر ئەم دیوارەدا هاتووە؟

ئەم وێنانەی ئاماژەمان پێکردن ئەوە دەردەخات ستۆدیۆی ناوبراو لە ئێستادا کاردەکات لەسەر جۆری دووبارە دروستکراوە لە بەشی سێیەمی یاری Resident Evil، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی ئەوا پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2020ـدا بێت و بەردەست ببێت لەسەر ئامێری کۆمپیوتەر و سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن.

جریوەی یەکەم:-

جریوەی دووەم:-

19 نیسان، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891