کۆمپیوتەر
19, نیسان 2019
کۆمپانیای HP لاپتۆپی Chromebook ـی بە قەبارەی 15 ئینج و ڕوونمای هەستیار و نرخی 449$ ـەوە ڕاگەیاند

دوێنێ (18 ـی 4) کۆمپانیای HP نوێترین لاپتۆپی لە جۆری Chromebook بە قەبارەی قەبارەی 15 ئینجەوە ڕاگەیاند. بەمەش چووە ڕیزی کۆمپانیاکانی Acer و Asus و Lenovo کە جۆرە لاپتۆپەکەیان لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندبوو.
لاپتۆپە نوێیەکەی کۆمپانیای HP خاوەن ڕوونمایەکی هەستیارە بە قەبارەی 15 ئینج و ڕوونی FHD. پڕۆسێسەری Intel Pentium Gold 4417U ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 4 گێگابایت لە جۆری DDR4 SDRAM و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 64 گێگابایت لە جۆری eMMC. خاوەن گرافیکی Intel HD 610 و پاترییەکە کە بەرگەی 13 کاتژمێر لە بەکارهێنان دەگرێت. تەختەکلیلەکەی پڕ بە فراوانی لاپتۆپەکەیە و ڕووناکی لە ژێریدا بوونی هەیە.
گشت تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپی HP Chromebook 15:
- ڕوونما: 15 ئینج – هەستیار – ڕوونی FHD – وردی نیشاندانی 1.920 بە 1.080 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Intel Pentium Gold 4417U – بژاردەی Intel Core i5 بە نرخی زیاتر.
- گرافیک: Intel HD Graphics 610.
- ڕام: 4 گێگابایت لە جۆری DDR4 SDRAM.
- بیرگە: 64 گێگابایت لە جۆری eMMC – زیادکردنی بیرگەیەکی دیکەی eMMC بە نرخی زیاتر.
- ئەستووری: –
- کێش: 1.8 کێلۆگرام.
- پاتری: – بەرگەگرتنی 13 کاتژمێر لە بەکارهێنان.
- کامێرا: کامێرای HD بە هەبوونی 2 وەرگر(Microphone).
- هەستەوەری ئاسایشی: نییە.
- دەرچە: 2 دەرچەی (USB 3.1 (Type C – دەرچەیەکی USB 3.1 – دەرچەی MicroSD.
- دەنگ: 2 بڵندگۆی B&O.
- ڕایەڵە: Intel 802.11ac Wi-Fi – Bluetooth 4.2.
- ڕەنگ: زیوی – شین.
- سیستەمی کارپێکەر: Chrome OS.

ئێستا لاپتۆپەکە بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی سەرهێڵ بە نرخی دەستپێکی 449$.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.