تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئینستەگرام کار لەسەر شاردنەوەی ژمارەی بەدڵ بوون (Like) ـەکانی بڵاوکراوەکان دەکات

ئینستەگرام دەیەوێت زیاتر تۆڕەکەی داخراو و سنووردارتر بکات. بۆ ئەم مەبەستەش لە هەنگاوێکی نوێدا پێگەکە کار لەسەر شاردنەوەی ژمارەی بەدڵ بوون (Like) ـەکانی بڵاوکراوەکان دەکات.

بەڕێز Jane Manchun Wong توێژەرەوەی ئەپ لە جریوەیەکدا لە تویتەر ئاشکرای کرد کە لە دواین وەشانی ئەپەکەیدا ژمارەی بەدڵ بوونی بڵاوکراوەکانی شاردراوەتەوە و تەنها خۆی توانای بینینی ژمارەی بەدڵ بوونەکانی هەیە. توێژەرەوەکە ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە تاوەکو خەڵکی زیاتر سەرنج لە خودی بڵاوکراوەکان بدەن نەوەک ژمارەی بەدڵ بوونەکانی بڵاوکراوەکان.

سەبارەت بەم تایبەتمەندییە، کۆمپانیای ئینستەگرام وەڵامی پێگەی The Verge ـی دایەوە و ڕایگەیاند:

لە ئێستادا کار لەسەر تاقیکردنەوەی ئەو تایبەتمەندییە ناکەین. بەڵام بە دوای ئەو شتەدا دەگەڕێین کە پاڵەپەستۆ لە ئینستەگرامدا کەم دەکاتەوە و هەمیشە بیری لێ دەکەینەوە.

سەرهەڵدانی ئەم تایبەتمەندییە لە دوای ئەوەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێگەی Independent ئاشکرای کرد فەرمانگەی لیژنەی زانیاری بەریتانیا پێشنیاری بۆ تۆڕەکە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستەگرام و سناپ چات و هاوشێوەکانی کردووە تاوەکو بژاردەیەکیان هەبێت بۆ شاردنەوەی ژمارەی بەدڵ بوونی بڵاوکراوەکان، بۆ ئەوەی وەکو هاندانێک وابێت بۆ بەردەوامبوونی گەنجان لە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا.

پرسیار؛ بۆچوونت چییە سەبارەت بە تایبەتمەندییە؟

سەرچاوە :
19 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
691