هەواڵ
20, نیسان 2019
هەر ئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی دەتوانیت یاری Overwatch بە خۆڕایی تاقیبکەیتەوە

ستۆدیۆی Blizzard Entertainment بە هۆی بۆنەی Storm Risingـی نێو یاری Overwatch ئاهەنگ دەگێڕێت و لە هەمان کاتیشدا یاریەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ سەرجەم یاریکەران کردووەتە خۆڕایی، هەر بۆیە گەر دەتەوێت یاریەکە بە خۆڕایی تاقیبکەتەوە ئەوا لەسەر کۆمپیوتەر کۆگای Blizzard دابگرە یان گەر خاوەنی سەکۆی PlayStation 4 و Xbox Oneـیت ئەوا ڕاستەوخۆ دەتوانیت یاریەکە بە خۆڕایی دابگریت لە ئەمڕۆوە هەتاوەکو 23/4/2019 واتە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.
لەگەڵ ئەوەشدا یاریەکە بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر لە ئێستادا بە ڕێژەی لە سەدا 24% داشکاندنی بۆ کراوە بەڵام بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
تایبەتمەندیەکانی کارپێکردن:-
- OS : Windows 7 64-Bit
- Processor : Intel Core I3 or AMD Phenom™ X3 8650
- Graphics : Nvidia Geforce GTX 460,ATI Radeon™ HD 4850, or Intel® HD Graphics 4400
- Memory : 4 GB Ram
- Storage : 30 GB Free Space
دەتوانن بە تەماشاکردنی ئەم ڤیدیۆیە زیاتر بە یاریەکە ئاشنا ببن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.