ئاسایشی ئەلیکترۆنی

هاککرانی پەڕەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبووک

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 20/4/2019 پەڕەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاککرا، لەم بارەیەوە و پاش هاککرانی پەڕەکەیان وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی سەرکەوت ئەحمەد وتی:-

“لە پاش هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر توانیمان پەڕەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبووک بهێنینەوە ژێر دەسەڵاتی خۆمان و لە ئێستاشدا سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی پەڕەکەین” وتیشی:- “بە شوێن ئەنجامدەری کرداری هاککردنەکەدا دەگەڕێین و بێگومان پاش دەستگیرکردنیشی ڕووبەڕووی دادگای دەکەینەوە”

شایەنی باسە ئەو کەسەی ئەم کارەی ئەنجامداوە هەستاوە بە سڕینەوەی کۆمەڵێک لە بڵاوکراوەکان و پاش ئەوەش چەند وێنەیەکی بەرپرسی بەڕێوبەرایەتیەکەی داناوە و بە گەندەڵ ناوی بردوون، پەڕەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە تۆڕی فەیسبووک خاوەنی زیاتر لە 40 هەزار بەدڵبوونە و ڕۆژانە کار و چالاکی یاخود ئەو ڕووداوانەی لە سنوورەکەدا ڕوودەدەن بۆ پەڕەکە دەیانگوێزرێنەوە.

سەرچاوە:-

20 نیسان، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
807