ئەپڵ
23, نیسان 2019
ئەپڵ مانگانە 30 ملیۆن دۆلار دەدات بۆ سود وەگرتن لە خزمەتگوزارییە هەورییەکانی ئەمەزۆن

ئەپڵ بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ خزمەتگوزارییەکانی پشت بە خزمەتگوزارییە هەورییەکانی خۆی دەبەستێت، هەر لە ئایکلاودەوە تا خزمەتگوزاری مۆسیقا و فیلم و جگە لەوانەش. لە ئەنجامدا زیاتر لە ملیار و نیوێک بەکارهێنەر سود و چێژ لەو خزمەتگوزارییانە وەردەگرن کە ئەپڵ پێشکەشیان دەکات.
بەڵام لە ڕاستیدا ئەپڵ بۆ خزمەتگوزارییە هەورییەکانی پشت بە کۆمپانیای تر دەبەستێت، کە بە گوێرەی CNBC ئەپڵ ٣٠ ملیۆن دۆلار مانگانە دەداتە ئەمەزۆن بۆ سود وەرگرتن لە خزمەتگوزارییە هەورییەکانی، و ئەمەش واتای وایە گەورەترین کڕیاری ئەمەزۆنە لە ئێستادا.
لە ڕاستیدا، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەپڵ بۆ خزمەتگوزارییە هەورییەکانی سودی لە گووگڵ وەردەگرت، بەڵام لە ئێستادا سود لە ئەمەزۆن وەردەگرێت بۆ ئەنجامدانی چەندین کردار، هەر لە هەڵگرتنی فایل و پەڕگەوە تا چێژ وەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی وەکو فیلم و مۆسیقا و پۆدکاست و چەندین شتی تریش، ئەمە بەبێ ئەوەی پێشتر هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردبێتەوە، کە ساڵانە ٣٦٠ ملیۆن دۆلار لەسەر ئەپڵ دەکەوێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!