هەواڵ
26, نیسان 2019
هواوەی مۆبایلی Huawei Y5 2019ـی بە پڕۆسێسەری Helio A22 و پاتری 3020 ملی ئەمپێرەوە ڕاگەیاند

وەک هەمیشە تایبەتمەندی مۆبایلەکان پێش ڕاگەیاندنی دزەیان پێدەکرێت و ئەمەش لەگەڵ مۆبایلی Huawei Y5 2019ـدا ڕوویدا، بەڵام کۆمپانیای هواوەی ڕۆژی ڕابردوو مۆبایلەکەی بە فەرمی نمایشکرد. مۆبایلەکە هەتاوەکو ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی مۆبایلی Huawei Y6 Pro 2019ـە بەڵام بە ڕوونمایەکی بچوکتر و ڕامێکی کەمتر و بێگومان کامێرایەک بە ڕوونی نزمتر.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 5.71 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Helio A22
- پڕۆسێسەری گرافیک: PowerVR GE8320
- ڕام: 2 گێگابایت
- بیرگە: 16 یان 32 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9
- کامێرای پێشەوە: 13 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3020 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا ناکات
- دەرچە: microUSB 2.0
- ڕەنگ: ڕەش و قاوەیی و شین
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.