ئۆپۆ
26, نیسان 2019
ئۆپۆ مۆبایلی Oppo A9ـی بە پڕۆسێسەری Helio P70 و پاتری 4020 ملی ئەمپێرەوە ڕاگەیاند

دوو ڕۆژ لەمەوبەر تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Oppo A9 دزەیان پێکرا و کۆمپانیای ناوبراویش بە فەرمی و لە ئەمڕۆدا مۆبایلەکەی نمایشکرد. لە ڕووی تایبەتمەندیەوە مۆبایلەکە بێگومان ئاست مامناوەندە و خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری LCD و ڕێژەی لە سەدا 90.7ـی ڕووکاری پێشەوەی مۆبایلەکەی داگیرکردووە، لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکە نۆچێکی تا ڕادەیەک بچوکی تێدایە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی لە خۆگرتووە هەروەها لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی دوو کامێرای ستوون لەسەر یەکە و لە خوارەوەیشی هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری LCD و بە قەبارەی 6.53 ئینج و بە ڕوونی +FullHD و بە دووری 19:5:9
- پڕۆسێسەر: Helio P70
- پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-G72
- ڕام: 6 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیادبکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری ColorOS 6
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 4020 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا ناکات
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوە جێگیرکراوە
- ڕەنگ: سەوزی تۆخ و سەوزی کراوە و شینی تۆخ
- نرخ: 1499 یوانی چینی / 267 دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: 30/4/2019

سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.