10
هەواڵ 26, نیسان 2019

ئێستا دەتوانیت یاری The Crew 2 بە خۆڕایی تاقیبکەیتەوە بۆ ماوەیەکی کاتی

کۆمپانیای یوبیسۆفت وەک هەمیشە هەڵدەستێت بە بەردەستکردنی تاقیکردنەوەیەکی خۆڕایی بۆ هەندێک لە یاریەکانی و لەم جارەشدا یاری پێشبڕکێی The Crew 2ـی بۆ ماوەیەکی کاتی کردووەتە خۆڕایی. یاریەکە دەتوانیت بە خۆڕایی تاقیبکەیتەوە لەسەر کۆمپیوتەر لە ڕێگای کۆگای Uplay هەروەها لەسەر هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەنیش بێگومان، ئەمەش لە بەرواری 25/4ـەوە هەتاوەکو 28/4ـی ئەم مانگەیە.

ئەوەی لە تاقیکردنەوە خۆڕاییەکەدا بێگومان بە دڵی یاریکەران دەبێت ئەم جۆرەی یاریەکە بە تەواوەتی خۆڕاییە واتە وەک جۆری بە پارەکەیە و بە پێی ویستی خۆت دەتوانیت هەموو شوێنەکانی نێو یاریەکە بکەیتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا یاریەکە بە داشکاندنی لە سەدا 75%ـەوە بەردەستە و دەتوانیت ئەم هەلە لە دەستی خۆت نەدەیت و یاریەکە بکڕیت، هەروەها ئەگەر یاریەکەت کڕی ئەوا ڕاستەوخۆ سەرجەم ئەو یاریانەی کردووتە لە جۆرە خۆڕاییەکەدا دەگوێزرێنەوە بۆ جۆری بە پارەکە هەتاوەکو ناچار نەبیت لە سەرەتاوە یاریەکە ئەنجام بدەیتەوە، بێگومان منیش ئەم هەلەم لە دەست نەدا و یاریەکەم تاقیکردەوە و زۆریشم بە دڵ بوو و پێشنیاری تاقیکردنەوەشی دەکەم بۆ ئێوە.

پێداویستیەکانی کارپێکردن:-

  • (OS: Windows 7 SP1, Windows 8.1, Windows 10 (64-bit versions only
  • PROCESSOR: Intel Core i5-2400s @ 2.5 GHz or AMD FX-6100 @ 3.3 GHz or equivalent
  • VIDEO CARD: NVIDIA GeForce GTX 660 or AMD HD 7870 (2GB VRAM with Shader Model 5.0 or better)
  • SYSTEM RAM: 8GB
  • STORAGE: 36 GB

بۆ زیاتر ئاشنابوون بە یاریەکە دەتوانن بینەری ئەم پارچە گەیم پلەیە بن:-

تاگەکان The Crew 2
بۆچونی تۆ