هەواڵ
26, نیسان 2019
لە نوێکارییەکدا یاری فۆرتنایت دۆخێکی نوێی بە ناوی Endgame بۆ زیادکرا

ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای Epic Games نوێکاری ژمارە 8.50ـی ڕەوانەی بەکارهێنەرانی یاری فۆرتنایت کرد و تیایدا دۆخێکی نوێی بە ناوی Endgame بۆ یاریەکە زیاد کرد، بێگومان ئەمەش وەک ئاهەنگێک بۆ ڕاگەیاندنی فیلمی Avengers Endgame و بەردەستبوونی لە سەرجەم سینەماکانی جیهاندا. سەبارەت بە دۆخە نوێیەکە ئەوا تیایدا یاریکەران دەبنە دوو گروپ و گروپێکیان Avengers دەبن و ئەوی دیکەشیان بێگومان Thanos دەبێت.
هەروەها سەرجەم ئەو بەردانەی لە نێو فیلمەکەدا بوونیان هەبوو لەم دۆخەشدا بوونیان دەبێت هەر بۆیە و تۆ و گروپەکەت پێویستە کۆیبکەنەوە هەتاوەکو هێزتان زیاتر بێت و ئەگەری بردنەوەتان زیاتریش بێت بێگومان، نوێکاریەکە لە ئێستادا بەردەستە بۆ داگرتن و قەبارەی لە نێوان 1.2 گێگابایت بۆ 2 گێگابایت دەبێت و ئەمەش بێگومان بە پێی سەکۆکان دەگۆڕێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.