هەواڵ
27, نیسان 2019
یاری Assassin’s Creed Unity بەردەوامە لە سەرکەوتن و 3 ملیۆن داگرتنی تێپەڕاندووە تەنها لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا

کۆمپانیای یوبیسۆفت بە فەرمی ڕایگەیاند یاری Assassin’s Creed Unity ڕێژەی 3 ملیۆن داگرتنی تێپەڕاندووە ئەمەش بە تەنها لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و لەسەر ئامێری کۆمپیوتەر، وەک ئاشکرایە کۆمپانیای ناوبراو هەستا بە بەخۆڕایی کردنی یاری Assassin’s Creed Unity بۆ ماوەی هەفتەیەک پاش گڕگرتنی کەنیسەی نۆتردام، ئەمەش بێگومان بووە هۆکاری ئەوەی یاریەکە ملیۆنان داگرتنی هەبێت و لەسەر ئامێری کۆمپیوتەریش زیاتر لە 3 ملیۆن جار داگیراوە بێگومان ئەمەش لە ڕێگای کۆگای تایبەت بە کۆمپانیا کە Uplayـە.
شایەنی ئاماژە پێدانە ئەگەر یاریەکە لەسەر هەردوو سەکۆی Xbox One و PlayStation 4ـدا بەردەست بکرایە بە خۆڕایی ئەوا بێگومان ڕێژەی 7 یان 8 ملیۆن داگرتنی دەبوو بە هۆکاری ئەوەی ڕێژەیەکی زۆریش لە بەکارهێنەران خاوەنی ئەم دوو سەکۆیەن، بە هەر حاڵ ئەگەر پێڕانەگەشتوویت و نەتوانیوە یاریەکە بە خۆڕایی دابگریت ئەوا دەتوانیت لە ڕێگای کۆگای ستیم یان Uplay یاخود لەسەر هەردوو سەکۆی Xbox One و PlayStation 4 یاریەکە بکڕیت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.