10
هەواڵ 28, نیسان 2019

نوێکاریەک ڕەوانەی مۆبایلی Huawei P30 Pro کرا بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند چاکسازییەک

مۆبایلی Huawei P30 Pro تا ڕادەیەک نوێیە لە بازاڕەکاندا بەڵام ئەمە وای نەکردووە هواوەی مۆبایلەکە بێبەش بکات لە نوێکاری، هەر بۆیە کۆمپانیای ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا نوێکاریەکی ڕەوانەی بەکارهێنەرانی مۆبایلی Huawei P30 Pro کرد و تیایدا بە شێوەیەکی گشتی کاری لەسەر باشترکردنی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و کامێرای مۆبایلەکە کردووە.

لە بارەی نوێکاریەکەوە ئەوا کۆمپانیای هواوەی دەڵێت لەم نوێکاریەدا دۆخی تاریکی کامێرای مۆبایلەکە باشترکراوە و لە کاتی وێنە چرکاندنیشدا لە شوێنە ڕووناکی نزمەکان هەست بە باشتربوونی توانای کامێراکە دەکەیت لەگەڵ ئەمانەشدا کار لەسەر باشترکردنی تایبەتمەندی SuperZoom کراوە، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونماش باشترکراوە بە شێوەیەکی گشتی لە ڕووی خێرایی و زیاتر هەست پێکردن و وردەکاریەوە.

لەگەڵ ئەمانەشدا ئاڵوگۆڕکردنی دەنگ و ڤیدیۆ باشترکراوە لە کاتی کارپێکردنی پارچە ڤیدیۆییەکان لەسەر ئەپی ئینستەگرام، هەروەها پێگەیشتنی نامەکانیش بە هەمان شێوە باشترکراوە، نوێکاریەکە لە ئێستادا بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە لە هیند و بێگومان بەم زووانەش دەگات بە بەکارهێنەرانی دیکە لە جیهاندا.

تاگەکان Huawei P30 Pro
بۆچونی تۆ