10
مایکرۆسۆفت 29, نیسان 2019 بۆچوون

لە دواین وەشانی تاقیکاری Windows 10، دەتوانرێت ئاگادارکەرەوەکانی ئامێرەکانی ئەندرۆید لە کۆمپیوتەردا ببینرێن

لە پێشوودا مایکرۆسۆفت ئەپی Your Phone ـی بۆ ویندۆز 10 بەردەست کرد کە تایبەت بوو بە بەڕێوەبردنی چەند بەشێکی ئامێرەکانی ئەندرۆید. کۆمپانیاکە هەنگاوێکی نوێی نا بۆ گونجاندنی زیاتری ویندۆز 10 لەگەڵ ئەندرۆیدەکان.

لە دواین وەشانی تاقیکاری ژمارە 1803 (RS4) ـی ویندۆز 10 بە ناوی (Windows Insiders) ـدا، دەتوانرێت ئاگادارکەرەوەکانی ئامێرەکانی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەرەکە کارکردووەکانی سەر ویندۆز 10 ببیندرێن، ئەمەش وەکو ئاسانکارییەک بۆ هەڵنەکردنی مۆبایلەکەت لە کاتی بە دەست گەیشتنی ئاگادارکەرەوەکان. دەتوانرێت ئاگادارکەرەوە پێگەیشتووەکان لە کۆمپیوتەرەکەت بسڕدرێنەوە، هەروەها دەتوانرێت بە دەست گەیشتنی ئاگادارکەرەوەکان لە لایەن ئامێرەکانی ئەندرۆیدەوە بوەستێندرێن.

تایبەتمەندییەکە لە نێو ئەپی Your Phone ـدا کارا دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت. لەگەڵ وەشانی Android 7.0 Nougat و نوێتر کار دەکات. لەگەڵ بەردەستخستنی وەشانی نوێی ویندۆز 10، توانای بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکەت دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ