هەواڵ 30, نیسان 2019

بە فەرمی ڕاگەیاندنی یاری Madden NFL 2020

کۆمپانیای Electronic Arts بە فەرمی لە ماوەی ڕابردوودا بەشی داهاتووی زنجیرەی یاری Madden NFLـی لە ژێر ناونیشانی Madden NFL 2020ـدا ڕاگەیاند لەگەڵیشدا هەندێک زانیاری دیکە لە بارەی یاریەکەوە ئاشکرا کران. بە پێی کۆتا ڕوونکردنەوەکانی کۆمپانیای ناوبراو ئەوا بەڵێنیداوە بەشی داهاتووی یاریەکە خاوەنی چیرۆکێکی تەواو جیاواز بێت ئەمەش لە ژێر ناونیشانی Face of The Franchise.

شایەنی باسە لەم دۆخەدا یاریکەر دەتوانێت وەرزشوانی تایبەت بە خۆی دروست بکات و ئەگەریش هەیە هەر یاریزانێک خاوەنی هێز یاخود توانایەکی تایبەت بە خۆی بێت هەرچەندە دیار نییە بە چ شێوازێک دەبێت، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی ئەوا یاری Madden NFL 2020 بڕیارە لەسەر کۆمپیوتەر لە ڕێگای کۆگای Originـەوە بەردەست بکرێت و بێگومان لەسەر هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەنیش بەردەست دەبێت لە بەرواری 2/8/2019ـدا.

هەروەها یاریەکە بە سێ جۆرەوە بەردەست دەبێت، یەکەمیان جۆری ئاسایی دەبێت و دووەمیشیان Super Star و کۆتا جۆریش Ultimate دەبێت، هەر بۆیەش ئەگەر بەکارهێنەر جۆری Super Star یاخود Ultimate بکڕێت ئەوا دەتوانێت یاریەکە تاقیبکاتەوە لە بەرواری 31/7/2019ـدا واتە سێ ڕۆژ پێش ڕاگەیاندنی بە فەرمی.

بۆ ئاشنابوون بە یاریەکە بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی فەرمی یاریەکە بن:-

تاگەکان Madden NFL 2020
بۆچونی تۆ