هەواڵ
30, نیسان 2019
وەن پڵەس نوێکاری OxygenOS 9.0.5 ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 5T دەکات

کۆمپانیای وەن پڵەس وەک کاری هەمیشەی گرنگی بە مۆبایلەکانی پێشووی دەدات و لە نوێکاری بێبەشیان ناکات، مانگی ڕابردوو نوێکاری OxygenOS 9.0.4 ڕەوانەی هەریەک لە OnePlus 5 و OnePlus 5T کرا و تیایدا گونجاندنی تەواوەتی ئەپی Google Duo لە هەردوو مۆبایلەکەدا بەردەست کرا، ئێستاش کۆمپانیای ناوبراو نوێکاری OxygenOS 9.0.5 ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 5T کردووە و تیایدا چارەسەری چەند کێشەیەکی کردووە و گۆڕانکاری ئەنجامداوە.
سەبارەت بە نوێکاریەکە ئەوا قەبارەی 200 مێگابایتە و تیایدا چاکسازی ئاسایشی مانگی چوار لەسەر مۆبایلەکە جێگیرکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا نوێکاریەکە کاردەکات لەسەر زیاتر جێگیرکردنی ئەپی Phone لەگەڵ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە پەیوەندیدارەکان بە هەردوو تایبەتمەندی Parallel Apps و Gaming Mode، شایەنی باسیشە ئەم نوێکاریە پێویستە بە مۆبایلی OnePlus 5ـیش بگات بەڵام هەتاوەکو ئێستا ڕاپۆرتەکان هیچ ئاماژەیەکیان بەوە نەداوە و کۆمپانیای وەن پڵەسیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەم بارەوە نییە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.