10
هەواڵ 8, نیسان 2013

هۆکارەکانی هێرشى هاکەرە ئەنۆنیمۆسە عەرەبەکان و زیانەکانی بۆسەر عەرەب.

هۆکارەکانی هاککردنی پێگەکانیان لەگەل روون کردنەوەی چەند کێشەیەك و زیانەکانی هاککردنەکان بۆسەر عەرەب. رۆژی ٦/٤ کاتژمێر ٦ی بەیانی بەکاتی کوردستان هەڵمەتێکی گەورەی هاککردن بۆسەر پێگە ئەلیکترۆنییەکان و هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی فەیسبووك و تویتەر و چەند هەژمارێکی بانکی ئیسرائیلی کرا. ئامانج لەلایەن گروپێکی هاککەری ئەنۆنیمۆسی لەچەند ولاتێکی عەرەبی و ئەندەنوسیا و تورکیا پێک هاتبوون، گرنگترین هۆرەکان بریتین لە کێشەیەکی سیاسی و زاڵ بوونی دەزگا سیخورییەکانی ئیسرائیل بەسەر هەموو تۆڕەکانی نێتی جیهانی لەم ماوەیەدا و کۆنترۆل کردنی ترافیکی ئینتەرنێتی و خاوکردنەوەی هێلی ئینتەرنێتی جیهانی لەلایەن ئەم هاککەرانەوە ئەمە هۆکارێکی گرنگە هەروەها هۆکاری تری عەرەبی زەلیل بوونیان بەدەستی بنکە سەربازییەکانی عەرەبەوە ئەمەش هۆکاری ترە ، دواتریش گرنگترین هۆکار بریتییە لە تۆلە کردنەوەی پیاوەکەی عەرەب هاککەرە بەناوبانگەکەی عەرەبستانی سعودییە دوایی زاڵ بوونی نەخۆشی بەسەری و مردنی لەناکاوی لە نەخۆشخانەیەکی سعودی و شاردنەوەی مردنەکەی کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت کە دەستی دەزگا سیخورییەکانی تێدا بێت ئەمە گەورەترین هۆکار بوو بۆ ئەوەی عەرەبەکان دەست بەم هێرشە بکەن یەکێ لە هۆکارێکی تری دوایی هاککردنی هەژمارێکی زۆری تونس و میسر و جەزائیر لەلایەن چەند هاککەرێکی ئیسرائیلی لەم دواییەدا ، ئەمانە نموونەیەك بوون لە هۆکارەکان لەپشت  ئەم هەڵمەتی هاککردنە .

زیانەکان هاککردنی پێگە و هەژمارە کۆمەلایەتییەکانن، رۆژی یەکەمی هاککردنەکانی پێگەیەکی ئیسرائیلی بلاوی کردەوە ئەم گورزەی هاککردنە گەورەترین گورزەی هاککردنە تاکو ئێستا کرابێت بەهۆیی هاککردنی گەورەترین پێگەکانی حکومەتێکی بالادەست لەم سەردەمەدا دوایی هاککردنی پێگە بۆمبییەکانی ئێران هەژمار دەکرێت و زیانە مادییەکانیشی بە ٢ ملیار دۆلاری ئەمەریکی خەملێنراوە ، هەروەها لەدەست دانی سکیوریتی تایبەتی هێزەکانی ئەمنی و کۆنترۆل کردنی دەزگا نهێنییەکان و هاککردنی پێگەیی مۆسادی ئیسرائیل و پێگەیی حکومەتی ئیسرائیل و پێگەی شارۆنی ، لەگەل هاککردنی هەزاران هەژماری فەیسبووك و تویتەر و بانکی و بڵاوکردنەوەیان لەلایەن گروپەکانەوە ، لە خراپترین هۆکارەکانی بریتیە لە راگرتنی ئالوگۆری ئەلیکترۆنی لەو ولاتە و پەکخستنی ئینتەرنێتی ئەم وولاتە و بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەو ناوچانەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەدەست دراوە ، هەروەها سڕینەوەی کردنەوەی پۆرتال و کۆدی و نەدۆزینەوەی ولاتی ئیسرائیل لە ترافیکی نێتی جیهانی .

زیانەکانی بۆسەر عەرەب:
دەزگا نهێنییەکانی ئیسرائیل لە گرنگترین کارەکانی دیاری کردنی شوێنگە و تایبەتی هێرشەکانی لەو شوێنانەی کە دەکرێتە سەر پێگە ئەمنییەکانیان ئەمەش لایی ئەم دەزگایە سانەیە چونکە بەپێی زانیارییە ووردەکان بێت سەرچاوەی ئینتەرنێتی جیهانی لەدەست خۆیان و کەسایەتییەکانیانی خۆیاندایە و وەك چۆن دیاری کردنی شوێنگەی چەند هاککەرێکی پێشووتری تورکی و سعودی و ناساندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری تایبەتی کەسەکان ، هەروەها چاودێری خستنە سەر کردارەکانی ئەو ولاتانەی کە هێرشەکانیان ئەنجام داوەو خاوکردنەوەو بار خستنە سەر خێرایی ئینتەرنێتی ئەم ولاتانە ، ئەمانەو چەند هۆکارێکی تر ، بەپێی بڵاوکراوەکان بلاوی دەکەینەوە .

سەرچاوەکانی هەواڵ

بۆچونی تۆ