ئینتەرنێت 8, نیسان 2013

ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت کۆتایی بە خزمەتگوزاری پەیام ناردن Windows Live Messenger دەهێنێت.

livemes

ئەمڕۆ لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، مایکرۆسۆفت کۆتایی بە خزمەتگوزاری پەیام ناردن Windows Live Messenger دەهێنێت. بەمەش لەمەودوا ئەم بەرنامەیە لەکاردا نامێنێت بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەکان لە چین تا ماوەیەکی تر بەردەوام دەبێت. شایەنی باسە خزمەتگوزاری MSN messenger لە ئابی ساڵی ١٩٩٩ دەستی پێکردوو لە دوای ٢ ساڵ ڕێژەی بەکارهێنانی گەیشتە ٣٠٠ ملێۆن بەکارهێنەر. بەڵام لە ئێستادا ڕێژەی بەکارهێنەرانی کەمیکردووەتەوە و  دابەزییوەتە سەر ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر.

سەرچاوە TechWD

بۆچونی تۆ