10
ئەپ و نەرمەکاڵا 3, ئایار 2019

بە فەرمی کڕینی ئەپی بەپارە لە کۆگای گووگڵ پلەی بۆ عێراق بەردەست کرا و چیتر پێویستت بە ئەمەریکا نییە

ئەگەر لە وڵاتێکی بچووک یان نەناسراو دەژیت، لەوانەیە هەلی ئەوەت نەبووبێت لە کۆگای گووگڵ پلەی ئەپی بە پارە بکریت. بە سوپاسەوە، گووگڵ هەمیشە لە فراوانکردنی بەرهەمەکانیدا بووە بۆ تەواوی نەتەوە و وڵاتانی دونیا، یەکێکیش لەو فراوانکردنانە لە ئێستادا بریتییە لە زیادکردنی چەند وڵاتێک، کە عێراق لە ناویاندایە، بۆ پلەی ستۆر تا بەکارهێنەران بتوانن ئەپەکان بکڕن بەبێ پێویست بوون لە گرتنەبەری ڕێگەچارە بۆ گۆڕینی بۆ وڵاتی تر.

بێگومان تا ئەم چرکەساتە تەواوی بەکارهێنەران لەسەرتاسەری دونیا توانیویانە ئەپی خۆڕایی لە گووگڵ پلەی دابگرن، بەڵام نەیانتوانیوە کڕین لە نێو ئەپەکان و ئەپی بە پارە بکڕن، بەڵام لەم چرکە ساتەوە بەکارهێنەرانی ئەم چەند شوێنەی خوارەوە دەتوانن کڕین ئەنجام بدەن:

  • Bermuda
  • British Virgin Islands
  • Cayman Islands
  • Iraq (in local currency)
  • Turks and Caicos Islands

لە گووگڵ پلەی عێراپ دەتوانیت بە دیناری عێراقی ئەپ و بابەتە جیاوازەکانی تری گووگڵ پلەی بکڕیت. بەداخەوە پەرەپێدەران لەم چەند شوێنە ناتوانن لەسەر وڵاتی خۆیان ئەپ بفرۆشن. تەنها پەرەپێدەرانی بەرمدە و بریتیش ڤیرجن دەتوانن ئەپی خۆڕایی بڵاوبکەنەوە. ئەوانی تر لەوانەیە لەسەر پەڕی پەرەپێدەران زیادبکرێن.

سەرچاوە :
تاگەکان google GooglePlay Iraq PaidApps
بۆچونی تۆ