هەواڵ
4, ئایار 2019
فرۆشی زنجیرەی یاریەکانی Call Of Duty گەیشتە 300 ملیۆن

کۆمپانیای Activision بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە میانەی دانیشتنێک لە بارەی ڕاپۆرتە داراییەکانی تایبەت بە چارەکی ئێستای، ئاشکرایکرد فرۆشی زنجیرەی یاریەکانی Call Of Duty گەیشتووەتە 300 ملیۆن، بێگومان ئەم ژمارەیەش یەکەم زنجیرەی یاریەکەیە و ڕاگەیەنراوە لە ساڵی 2003ـدا، ئەمەش بێگومان پێش ڕاگەیاندنی 16 بەشی سەرەکی کە بەرهەمهێنانیان دابەشکرابوو بەسەر سێ ستۆدیۆی سەر بە کۆمپانیای ناوبراو ئەوانیش Sledgehammer Studio و Tryarch و Infinity Ward.
هەر لەم بارەیەشەوە ڕێژەی فرۆشی ئەم زنجیرە یاریە وا دەکات زنجیرەکە بکرێتە نێو لیستی ئەو یاریانەی فرۆشیان 300 ملیۆنی تێپەڕاندووە و ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-
- زنجیرەی یاریەکانی Super Mario
- زنجیرەی یاریەکانی Pokemon
- زنجیرەی یاریەکانی Sonic
- زنجیرەی یاریەکانی Call Of Duty
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.