گووگڵ
5, ئایار 2019
لە ئێستادا مانگانە زیاتر لە 2 ملیار بەکارهێنەر سەردانی یوتیوب دەکەن

یوتیوب تۆمارێکی تری کرد و لە ئێستادا زیاتر لە ٢ ملیار بەکارهێنەر لە مانگێکدا سەردانی ماڵپەڕەکە دەکەن، کە ئەمەش کەمێک لەسەروی چارەکێکی ژمارەی دانیشتووانی جیهانە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی سی نێت، سوزان وۆجیکی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یوتیوب، ڕۆژی پێنجشەممە هەواڵەکەی ڕایگەیاند، و ئاماژەی بەوە کرد کە بەکارهێنەرانی یوتیوب مانگانە ٢ ملیارە لەسەر ئاستی جیهان، ئەمەش واتای وایە لەم دواییانە توانیویەتی ٢٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر زیاتر بکات.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ئەم ڕاگەیاندنە ڕاستەوخۆ لە دوای دابەزینی پشکەکانی کۆمپانیای دایک، ئەلفابێتەوە، دێت کە خاوەنداریەتی یوتیوبیش دەکات. هەروەک بەڕێوەبەری دارایی ئەلفابێت دەڵێت بەهۆی کەمبوونەوەی کرتەکردن لە ڕیکلامەکانی یوتیوب بە شێوەیەکی لاوەکی کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی پشکەکانیان کردووە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!