هەواڵ 5, ئایار 2019

بە پێی تاقیکردنەوەکان OnePlus 7 Pro دەبێتە خێراترین مۆبایلی کارکردوو بە سیستمی ئەندرۆید

ئەگەر بەکارهێنەری مۆبایلەکانی وەن پڵەس بووبیت یاخود تەنانەت ئاگاداری هەواڵی تایبەت بە مۆبایلەکان بیت ئەوا بێگومان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی بەرهەمە نوێیەکانی ئەم کۆمپانیایە دەکەیت، چونکە مۆبایلەکانی کۆمپانیای وەن پڵەس ئاست بەرزن و هەمیشە بە نرخێکی تەواو گونجاو بەردەست دەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا و لە ماوەی ڕابردوودا گوێبیستی ئەوە بووین کۆمپانیای وەن پڵەس بڕیارە دوو مۆبایل ڕابگەیەنێت لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا.

دوو مۆبایلەکەش بێگومان لێرەدا مەبەستمان لێی OnePlus 7 و OnePlus 7 Proـە، هەروەها ئەگەرێکی زۆر هەیە خەڵکی لەم بارەوە پرسیاریان بۆ دروست ببێت ئاخۆ مۆبایلی OnePlus 7 Pro ئاستی چۆن دەبێت چونکە بە دڵنیاییەوە باشترینی ئەم دوو مۆبایلە دەبێت، لەم بارەیەوە و لە ماوەی ڕابردوودا OnePlus 7 Pro دەرکەوت لەسەر سەکۆی تاقیکردنەوەی توانای مۆبایلەکان Geekbench و تیایدا 3551 خاڵی بەدەست هێنا لە تاقیکردنەوەی تاک ناوکدا و 11012 خاڵیش لە تاقیکردنەوەی فرە ناوکدا.

ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت مۆبایلەکە توانای ڕکابەریکردن و تەنانەت خێراتربوونیشی هەیە لە مۆبایلی وەک Galaxy Note 9 یاخود تەنانەت ئاستی بەرزتریشە لەو مۆبایلانەی هەڵگری پڕۆسێسەری Snapdragon 855ـە وەک مۆبایلەکانی Galaxy S10، سەبارەت بە 11012 خاڵی ئەنجامی تاقیکردنەوەی فرە ناوک ئەوە دەسەلمێنێت مۆبایلی OnePlus 7 Pro دەبێتە خێراترین مۆبایلی کارکردوو بە سیستمی ئەندرۆید، هەروەها بڕیارە هەردوو مۆبایلی OnePlus 7 و OnePlus 7 Pro بە فەرمی ڕابگەیەنرێن لە بەرواری 14/5/2019ـدا.

بینەری ڕیکلامی کۆمپانیای وەن پڵەس بن بۆ مۆبایلی OnePlus 7:-

وەن پڵەس ڕیکلام بۆ مۆبایلی OnePlus 7 دەکات و ئاماژە بە توانای مۆبایلەکە دەکات لە بەرگەگرتنی ئاودا، بەڵام گوایە وەنپڵەس نایەوێت ئەوە بکات چونکە تێچووی زیاترە!ئیتر کەس تێیی ناگات تا ڕۆژی نمایشی فەرمیڕاگەیاندنی فەرمی 14/5

Publiée par ‎Kitn.net تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی‎ sur Samedi 4 mai 2019

تاگەکان OnePlus 7 Pro
بۆچونی تۆ