10
ئەپ و نەرمەکاڵا 5, ئایار 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Adobe نرخی بەژداریکردنی مانگانەی ئەپەکانی Photoshop و Lightroom دەکات بە دوو ئەوەندە

لە لایەن چەند بەکارهێنەرێکەوە تێبینی گۆڕانی نرخی بژاردەیەکی بەژداریکردنی مانگانە کراوە لە نێو خزمەتگوزاری Creative Cloud، ئەویش تایبەتە بە ئەپەکانی Photoshop و Lightroom. نرخی بژاردەی بەژداریکردنە مانگانەکە بووەتە دوو ئەوەندە لە چاو نرخی پێشووتری.

بە پێی پێگەی PetaPixel، لە لای هەندێک بەکارهێنەر نرخی بژاردەیەکی بەژداریکردنی خزمەتگوزاری Creative Cloud گۆڕاون و پەیوەندیدارن بە ئەپەکانی Photoshop و Lightroom. ئێستا نرخی نوێی بەژداریکردنی مانگانەی ئەپەکانی Photoshop و Lightroom بە یەکەوە بوون بە 19.99$، لە کاتێکدا کە نرخی ئەم بژادەیە لە پێشوودا 9.99$ بوو.

لەگەڵ زیادکردنی نرخی بژاردەی بەژداریکردنی مانگانەی ئەپەکانی Photoshop و Lightroom بە یەکەوە، تەنها قەبارەی بیرگەی هەوریی لە 20 گێگابایتەوە بۆ 1 تێرابایت زیادی کردووە. بە بێ هیچ قازانجێکی دیکە لەگەڵ بژاردەکەدا.

هاوکات کۆمپانیاکە زیادکردنی نرخەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند:

هەندێک جار، گۆڕانکاری لە نرخەکانماندا دەکەین. ئەویش بریتی دەبن لەو بژاردانەی کە ڕەنگە پیشان نەدرێن بۆ زۆرینەی سەردانکەران. لە ئێستادا کار لەسەر ژمارەیەک تاقیکردنەوە دەکەین

ڕوون نییە نرخی بژاردەکە بۆ ئەو کەسانەش دەگۆڕێت کە لە ئێستادا بەژدارییان لە بژاردەکە کردووە بە نرخی پێشووتری.

لە ساڵی 2013 ـەدا کۆمپانیای Adobe گۆڕانکاری لە نرخی بەژداریکردنی مانگانەی ئەپەکاندا کرد. نرخی بەژداریکردنی مانگانەی بۆ تاکە ئەپێک کردە 20.99$ و بۆ گشت ئەپەکانی کردە 52.99$، هەروەها بژاردەی Photography ـیشی بەردەست کرد بە نرخی 9.99$ بۆ هەر مانگێک وەکو نرخ هەرزانترین بژاردە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ