10
هەواڵ 6, ئایار 2019

یاری Resident Evil 2 بێ پارێزگاری دینۆڤۆ گرافیکێکی باشتری هەیە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی ماڵپەڕی Dark Side of Gaming کە لەم دواییانەدا بڵاوکرابوویەوە تیایدا ئاماژە بەوە دراوە یاری Resident Evil 2 بێ بوونی پارێزگاری دینۆڤۆ بە شێوەیەکی باشتر کاردەکات لەسەر کۆمپیوتەر، بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەوا کۆمپانیای Capcom بە هەڵە هەستاوە بە ڕاگەیاندنی جۆرێکی دیکە لە یاری Resident Evil 2 بەڵام بێ بوونی پارێزگاری دینۆڤۆ، هەر لەم بارەیەشەوە خاوەنی کەناڵی Neon Gaming توانیویەتی ئەم جۆرەی دەست بکەوێت و بەراوردی بکات بەو جۆرەیان کە پارێزگاری دینۆڤۆ بەکاردەهێنێت.

ئەگەر بینەری ڤیدیۆکە بیت ئەوا بە شێوەیەکی ڕوون هەست بەو جیاوازیە دەکەیت لە نێوان هەردوو جۆرەکەدا بوونی هەیە، بە شێوەیەک یاری Resident Evil 2 بێ پارێزگاری دینۆڤۆ بە بەراورد بەو جۆرەیان کە پارێزگاریەکە بەکاردەهێنێت ڕێژەی 5 بۆ 12 FPSـی زیاترە، هەر بۆیە ئەگەر تۆش بتوانیت ئەو جۆرەیان بە دەست بهێنیت و تاقیبکەیتەوە ئەوا هەست بە جیاوازیەکە دەکەیت و بێگومان یاریەکەش بە شێوەیەکی باشتر کاردەکات لە لات، یاری Resident Evil 2 بەردەستە بۆ کڕین لە کۆگای ستیم بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر هەروەها بۆ هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەنیش بەردەستە.

تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەری خاوەن کەناڵ:-

  • پڕۆسێسەر: AMD FX 8350
  • کارتی گرافیک: AMD Radeon RX570
  • ڕام: 16 گێگابایت

بینەری ڤیدیۆی بەراوردکردنەکە بن:-

تاگەکان Resident Evil 2
بۆچونی تۆ