گووگڵ 7, ئایار 2019

چۆن و کەی دەتوانم بینەری کۆنگرەی پەرەپێدەرانی Google I/O 2019 بم؟

بێگومان زۆر نزیکبووینەتەوە لە دەسپێکی کۆنگرەی پەرەپێدەرانی ئەمساڵی گووگڵ ناسراو بە Google I/O 2019. کەمتر لە دوو کاتژمێری ماوە و زۆرمان چاوەڕێین بزانین گووگڵ چی بۆمان ئامادەکردووە. ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت نمایشکردنی مۆبایلەکانی Pixel 3a و Pixel 3a XLـن، هەروەها زانیاری زیاتر دەربارەی Android Q، بۆ نمونە، وەشانێکی تری تاقیکاری و ڕێکەوتی بەردەست بوونی، و چەندین شتی تر لەم بارەیەوە.

ئەگەر زۆر تامەزرۆی بینینی ئەم کۆنگرەیەیت، ئەوا گووگڵ لەسەر پەڕی کۆنگرە ڕاستەوخۆ لە یوتیوبەوە دەیگوازێتەوە. لە خوارەوە ڤیدیۆکە دادەنێین و دەتوانن بینەربن. کۆنگرەکە کاتژمێر ٨ بە کاتی هەولێر – کوردستان دەست پێدەکات.

جگە لە کینۆوت واتە سەروتارەکەی کۆنگرە، ئەوا بەدوایدا چەندین پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ پەرەپێدەران دەست پێدەکەن کە دەتوانن خشتەی پەخشەکان لێرە ببینن.

بۆ دوایین زانیارییەکان دەربارەی کۆنگرە چاوتان لەسەر ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن بێت و پەڕەکانمان بێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

تاگەکان google GoogleIO GoogleIO2019
بۆچونی تۆ