گووگڵ
7, ئایار 2019
گووگڵ مۆبایلەکانی Pixel 3A و 3A XL ـی بە نرخی دەستپێکی 399$ ـەوە ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Google I/O ـی ئەمڕۆدا، کۆمپانیای گووگڵ هەردوو مۆبایلی گووگڵ Pixel 3A و 3A XL ـی بە نرخ و تایبەتمەندی مامناوەندەوە ڕاگەیاند.
دیزاینی هەردوو پێکسڵە نوێیەکە لە پشتەوە هیچ جیاوازییەکی وەهایان نییە لەگەڵ نەوەی پێشووی زنجیرەی پێکسڵ (Pixel 3). گووگڵ پێکسڵە نوێیەکان هاوڕێی گیرفانن و بۆ ئەو کەسانە تەواو گونجاون کە مۆبایلێکی هەرزان و کەم تایبەتمەندییان دەوێت. جۆری Pixel 3A خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 5.6 ئینج لە جۆری OLED. لە کاتێکدا کە جۆرەکەی دیکەیان گەورەترە و قەبارەی 6.0 ئینجە لە هەمان جۆری ڕوونما. گووگڵ پێکسڵە نوێیەکان پڕۆسێسەری Snapdragon 670 ـیان لەسەر جێگیرە، خاوەن ڕامێکن بە فراوانی 4 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی 64 گێگابایت و لە پشتەوە و پێشەوە خاوەن یەک کامێران. جۆری Pixel 3A خاوەن پاترییەکە بە فراوانی 3.000 ملی ئەمپێر و 3A XL ـیش خاوەن پاترییەکە بە فراوانی 3.700 ملی ئەمپێر./cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/16219485/animation__2_.gif)
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Google Pixel 3a:
- ڕوونما: 5.6 ئینج لە جۆری OLED بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2220 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: نییەتی.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm SDM670 Snapdragon 670.
- گرافیک: Adreno 615.
- ڕام: 4 گێگابایت.
- بیرگە: 64 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.2 ملیمەتر.
- کێش: 147 گرام.
- پاتری: 3.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 12.2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – دەرچەی بیستۆک.
- ڕەنگ: ڕەش – سپی بەفری – سپی شیری.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.

گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Google Pixel 3a XL:
- ڕوونما: 6.0 ئینج لە جۆری OLED بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2160 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: نییەتی.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm SDM670 Snapdragon 670.
- گرافیک: Adreno 615.
- ڕام: 4 گێگابایت.
- بیرگە: 64 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.2 ملیمەتر.
- کێش: 167 گرام.
- پاتری: 3.700 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 12.2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – دەرچەی بیستۆک.
- ڕەنگ: ڕەش – سپی بەفری – سپی شیری.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.

گووگڵ بەڵێن دەدات تاوەکو سێ ساڵ وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆید بۆ پێکسڵە نوێیەکان ڕەوانە بکات لەگەڵ پشتگیری ماوە درێژ.
نرخی مۆبایلی گووگڵ Pixel 3A نرخی لە 399$ ـەوە دەست پێدەکات و Pixel 3A XL ـیش لە 479$ ـەوە دەست پێدەکات و لە ئێستاوە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.