ئامێرە هەمەجۆرەکان 7, ئایار 2019

گووگڵ ئامێری Nest Hub Max ـی ڕاگەیاند، ئامێرێکی نوێی ناوماڵی خاوەن کامێرا

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Google I/O ـی ئەمڕۆدا، کۆمپانیای گووگڵ ئامێری زیرەکی Nest Hub Max ـی تایبەت بە ناوماڵ ڕاگەیاند.

ئامێرەکە تێکەڵەیەکە لە ئامێرەکانی Google Home Max و Nest Camera و Google Home Hub. بە پێچەوانەی ئامێری Google Home Hub ـەوە. ئەم ئامێرە نوێیەی گووگڵ خاوەن کامێرایەکە لە پێشەوە کە پشتی پێ دەبەسترێت بۆ چاودێریکردنی ناوماڵ و گواستنەوەی دیمەنەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ نێو مۆبایلەکەت.

ئامێرەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 10 ئینجە بە ڕوونی HD. لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 6.5 مێگاێکسڵ. لە ڕێگای کامێرایەکەوە، دەموچاوت دەناسێتەوە کاتێک بگەڕێیتەوە ماڵەوە، هەروەها ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر پەڕەی ماڵەوە. لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن ڕۆژژمێری ئاگادارکەرەوەیە. هەر وەک ڕوونما زیرەکەکانی دیکەی گووگڵ، دەتوانرێت پەیوەندی پێ ئەنجام بدرێت لە ڕێگای خزمەتگوزاری Google Duo ـەوە.

ئامێرەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی لە هاوینی ئەمساڵدا بە نرخی 229$ لە 12 وڵاتی جیاوازی جیهاندا بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ