10
ئەندرۆید 8, ئایار 2019

بەمزووانە دۆخی سەرنجدان (Focus Mode) دەگاتە دەست بەکارهێنەرانی وەشانەکانی Android Pie و Q

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Google I/O لە دوێنێدا، گووگڵ تایبەتمەندی دۆخی سەرنجدان (Focus Mode) ـی ناساند.

زۆرێک لە ئێمە ڕۆژانە بە بەردەوامی ئاگادارکەرەوە و پەیاممان لە ئەپە جیا جیاکانەوە بە دەست دەگات، ئەمەش زۆرینەی کات ڕەنگە پیشەی ڕۆژانەت لێ تێک بدات یاخود نەهێڵێت چێژ لە کۆبوونەوەی خێزانی و هاوڕێییەکانت وەربگریت. ڕەنگە دۆخی فڕۆکە (Airplane Mode) کارا بکەیت یاخود وایفای بکوژێنیتەوە بۆ بە دەست نەگەیشتنی ئاگادارکەرەوەکان، بەڵام بە داخەوە ئەمانە زۆرینەی کات چارەسەری ئەم کێشەیە ناکەن. هەر بۆیە گووگڵ بژاردەی سێیەم دەخاتە بەر دەستت، ئەویش دۆخی سەرنجدان (Focus Mode) ـە.

لەگەڵ دۆخەکەدا، دەتوانیت ئەو ئەپانە دیاری بکەیت کە دەتەوێت ئاگادارکەرەوەیانت بە دەست نەگات. ئەمەش سەرنجدان لەسەر کارەکانت یاخود کۆبوونەوەکانت زیاتر دەکات، هەر وەکو لە ناوەکەیدا دیارە. دۆخەکە دەکەوێتە ئەپی ڕێکخستنەکانەوە.

دۆخەکە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا دەگاتە دەست بەکارهێنەرانی هەردوو وەشانی Android Pie و Q.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ