10
هەواڵ 8, ئایار 2019

دزەپێکردنی کۆمەڵێک وێنەی نێو یاری Assassin’s Creed Ragnarok + زانیاری نوێ لە بارەی یاریەکەوە

ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک دەنگۆ لە بارەی یاری Assassin’s Creed Ragnarok بڵاوبوویەوە تیایدا شێواز و جیهانی یاریەکە و چیرۆکەکەی ڕووندەکاتەوە، بە پێی دەنگۆکان ئەوا تۆ ڕۆڵی کەسایەتیەکی یاریدەدەر دەبینیت لە لەشکری Ragnar Lodbrokـدا ئەم کەسایەتیەش بێگومان لای ئەو کەسانەی بینەری زنجیرە درامای Vikings بوون ناسراوە، دەنگۆکە ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کەسایەتیەکە دەبێتە ئەساسینز و هەڵگری Hidden Blade دەبێت.

لە بارەی شوێنی یاریەکەشەوە ئەوا لە چەند دەوڵەتێکی جیاوازدا دەبێت ئەوانیش بەریتانیای گەورە و دانیمارک و فنلەندا و نەرویج و سویدن، لەگەڵ ئەمەشدا یاریەکە دۆخێکی تایبەتی تێدا دەبێت بە ناوی CO-OP و لەم دۆخەشدا دەتوانیت داواکاریە سەرەکی و لاوەکیەکانی نێو یاریەکە جێبەجێ بکەیت لەگەڵ هاوڕێکانتدا، یاری Assassin’s Creed Ragnarok وەک ئاشکرایە گەشەیپێدەدرێت لە لایەن ستۆدیۆی Ubisoft Montreal و کاری دەرهێنانیشی لە لایەن ئەشرەف ئیسماعیلەوە دەبێت، شایەنی باسە ناوبراو لە پێشووتردا کاری کردووە لەسەر هەردوو یاری Assassin’s Creed 4 Black Flag و Assassin’s Creed Origins.

بە شێوەیەکی سەرەکی یاریەکە پشت دەبەستێت بە گەشتکردن و گەڕان بە شوێنەکاندا و بێگومان لە میانەی ئەمەشدا پێویستە ڕووبەڕووی جەنگی دەریایی ببیتەوە بە بەکارهێنانی کەشتیەکان هەروەها ئەم بەشە نوێیەش هاوشێوەی بەشەکانی دیکە سیستمی RPG لەخۆدەگرێت، لە کۆتاییشدا سەرجەم زانیاریەکانی سەرەوە تەنها دەنگۆن و ئەگەری ڕاست نەبوونیان هەیە و هیوادارین ستۆدیۆ زانیاری زیاتر ڕابگەیەنێت لە E3 2019ـدا، لە بارەی کاتی ڕاگەیاندنی یاریەکە ئەوا پێدەچێت ساڵی 2020ـدا بێت.

هەروەها پێشبینش دەکرێت یاریەکە Cross-Gen بێت بە واتای ئەوەی بەردەست دەبێت لەسەر ئامێرەکانی ئێستا و ئەوانەی داهاتووش بە ئامێری کۆمپیوتەریشەوە، لە بارەی وێنە دزەپێکراوەکانیش ئەوا دەتوانن لەم کورتە ڤیدیۆیەی خوارەوەدا بینەری ببن، وێنەکان کوالێتیان کەمە چونکە هەتاوەکو ئێستاش یاریەکە لە سەرەتای گەشەپێدانیدایە و بێگومان کامێرای مۆبایلەکەش کوالێتی کەمە.

بینەری وێنە دزەپێکراوەکانی یاری Assassin’s Creed Ragnarok بن:-

تاگەکان Assassin's Creed Ragnarok
بۆچونی تۆ