هواوەی
8, ئایار 2019
هواوەی یەکەمین مۆبایلی کامێرا دەرکەوتەی خۆی بە ناوی P Smart Z ـەوە ڕایگەیاند

لە دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر کەم بەسەر چەند پڕوپاگەندەیەکدا، هواوەی بە فەرمی یەکەمین مۆبایلی کامێرا دەرکەوتەی خۆی بە ناوی P Smart Z ـەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.59 ئینجە لە جۆری LCD، ڕوونمای مۆبایلەکە بێ سنوورە و نۆچ لەسەر ڕوونماکەی بوونی نییە. سوپاس بۆ کامێرا دەرکەوتەکەی پێشەوەی. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکی دەرکەوتەیە لە دەرەوەی ڕووی ڕوونماکەیدا. پڕۆسێسەری Kirin 710F ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 4 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 64 گێگابایت. هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4.000 ملی ئەمپێر.
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی هواوەی P Smart Z:
- ڕوونما: 6.59 ئینج – جۆری LCD – ڕوونی +FHD – وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: نییەتی. چوارچێوە: نییەتی.
- پڕۆسێسەر: Hisilicon Kirin 710F.
- گرافیک: Mali-G51 MP4.
- ڕام: 4 گێگابایت.
- بیرگە: 64 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.8 ملیمەتر.
- کێش: 196.8 گرام.
- پاتری: 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: –
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 لە جۆری دەرکەوتە.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – دەرچەی بیستۆک.
- ڕایەڵە: 4G LTE – Bluetooth 5.0.
- ڕەنگ: ڕەش – سەوز – شین.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری EMUI 9 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

مۆبایلەکە لە ڕووی پشتەوەیدا خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە، هەروەها خاوەن تایبەتمەندی NFC و وەشانی پێنجەمی Bluetooth ـە، پشتگیری لە ڕایەڵەی 4G دەکات.
کۆمپانیاکە تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام نرخی ئاشکرا کراوە و بە نرخی 280€ (نزیکەی 313$) بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.