شاومی 9, ئایار 2019

شاومی بە سێ مۆبایلەوە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی خێراترین مۆبایلەکانی ئەندرۆیدی داگیرکردووە

وەک ئاشکرایە کۆمپانیای شاومی بە ڕاگەیاندنی بۆ مۆبایلی Mi 9 توانی مۆبایلەکەی بکاتە خێراترین مۆبایلی ئەندرۆید و ئێستاش کۆمپانیای ناوبراو بە سێ مۆبایلەوە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی خێراترین مۆبایلەکانی ئەندرۆیدی بۆ مانگی چوار داگیرکردووە، لە لیستەکەی خوارەوەدا مۆبایلی Xiaomi Mi9 Explorer بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی خێراییەوە و بە دوایدا مۆبایلی Xiaomi Mi9ـی ئاسایی دێت و پلەی سێیەمیش  لە لایەن Xiaomi BlackShark 2ـی تایبەت بە یارییەوە داگیرکراوە.

وەک ئاشکراشە ئەم سێ مۆبایلە بەهێزەی شاومی گشتیان کاردەکەن بە نوێترین و بەهێزترین پڕۆسێسەری کوالکۆم کە ئەویش Snapdragon 855ـە، هەروەها مۆبایلی Xiaomi Mi9 Explorer ئەم سەرکەوتنەی تۆمارکرد پاش ئەوەی سەرکەوت بەسەر مۆبایلی Meizu 16sـی ڕاگەیەنراو لە مانگی پێشوودا.

شایەنی ئاماژەپێدانە لە لیستەکەدا تێبینی بوونی مۆبایلی ZTE Axon 10 Pro 5G ناکەین ئەم مۆبایلە ئاستێکی زۆر بەهێزی پێشکەشکردووە لە تاقیکردنەوەکاندا و توانیویەتی 380 هەزار خاڵ بە دەست بهێنێت لە سەکۆی ئەنتوتودا و بێگومان ئەم مۆبایلەش کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855، بەدڵنیاییەوە لیستەکەی سەرەوەش لەم مانگەدا نوێ دەبێتەوە و مۆبایلی دیکەشی بۆ زیاد دەبێت.

بۆچونی تۆ