هەواڵ
9, ئایار 2019
کۆمپانیای ZTE بە فەرمی مۆبایلی ZTE Blade A7ـی بە پاتری 3200 ملی ئەمپێر و نرخی 90 دۆلارەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ZTE بە فەرمی لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی ZTE Blade A7ـی نمایشکرد، مۆبایلەکە وەک ئاشکرایە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی تا ڕادەیەک مامناوەندە و نرخێکی کەمیشی هەیە، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی ئەوا مۆبایلەکە لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD و هەڵگری نۆچێکی بچوکە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە.
لە ڕووکاری پشتەوە خاوەنی یەک کامێرایە لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە هیچ هەستەوەرێکی پەنجەمۆری لەسەر جێگیرنەکراوە نە لە ڕووکاری پشتەوە نە لە ڕووکاری پێشەوە، لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Helio P60.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.01 ئینج و بە ڕوونی 720×1560 پێکسڵ و بە دووری 19:5:9
- پڕۆسێسەر: Helio P60
- پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-G72
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری MiFavor 9.0
- کامێرای پێشتەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیادبکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
- ڕام: 2 یان 3 گێگابایت
- توانستی پاتری: 3200 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا ناکات
- ڕەنگ: ڕەش و شینی تێکەڵ، ڕەش و شین
- نرخ: 90 دۆلار بۆ جۆری 2/32 گێگابایت و 100 دۆلار بۆ جۆری 3/64 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: 17/5/2019
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.