هەواڵ 9, ئایار 2019

کۆمپانیای ZTE بە فەرمی مۆبایلی ZTE Axon 10 Pro 5Gـی بە ڕامی 12 گێگابایت و سێ کامێرا و پاتری 4000 ملی ئەمپێرەوە ڕاگەیاند

پاش ئەوەی کۆمپانیای ZTE لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلەکان MWC 2019ـدا مۆبایلی ZTE Axon 10 Pro 5Gـی نمایشکرد ڕۆژی ڕابردوو ناوبراو هەردوو مۆبایلی ZTE Axon 10 Pro و ZTE Axon 10 Pro 5Gـی لە چین بە فەرمی ڕاگەیاند، لە ڕووی تایبەتمەندیەوە هەردوو مۆبایلەکەوە هاوشێوەی یەکن و هیچ جیاوازیەکیان نییە بێجگە لەوەی ZTE Axon 10 Pro 5G پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G دەکات.

لە ڕووی تایبەتمەندیەوە هەردوو مۆبایلەکە تەواو ناوازەن و کاردەکەن بە پڕۆسێسەری بەهێزی Snapdragon 855 و خاوەنی پاتریەکی گەورەن بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی بێوایەری Qi wireless charging دەکات، لە ڕووکاری پێشەوەی مۆبایلەکە هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما جێگیرکراوە و وەک تێبینیش دەکرێت ڕوونمای مۆبایلەکە خاوەنی نۆچێکی بچوکە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە، هەروەها مۆبایلەکە توانای بەرگەگرتنی دژی ئاو و تەپ و تۆزی هەیە بە پێوەری IP68.

لە ڕووکاری پشتەوەش مۆبایلەکە هەڵگری سێ کامێرای ڕوونی بەرزە، هاوێنەی یەکەمیان بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و دووەمیش 20 مێگاپێگسڵ و سێیەم و کۆتایی 8 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ ئەم تایبەتمەندیە ناوازانەدا مۆبایلەکە بەردەستە بە بژاردەی بیرگەی 128 و 256 گێگابایت لەگەڵ بژاردەی ڕامی 6 و 8 و 12 گێگابایت، لە بارەی نرخیشەوە ئەوا مۆبایلی ZTE Axon 10 Pro بۆ جۆری ڕام 6 و بیرگە 128 نرخی 473 دۆلار دەبێت و بۆ جۆری ڕام 12 و بیرگە 256 نرخی 612 دۆلار دەبێت.

گرنگترین تایبەتمەندیەکان:-

  • ڕوونما: لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 6.47 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 15:5:19
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 855
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 640
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری MiFavor 9.1
  • کامێرای پێشەوە: 20 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 48+20+8 مێگاپێکسڵ
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیادبکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • ڕام: 6 و 8 و 12 گێگابایت
  • توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات و پشتگیریش لە بارگاویکەرەوەی بێوایەری Qi wireless charging دەکات
  • ڕەنگ: شین
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە پێشەوەی مۆبایلەکە جێگیرکراوە
  • نرخ: 473 دۆلار بۆ جۆری 128/6 گێگابایت و 612 دۆلار بۆ جۆری 256/12 گێگابایت
  • بەرواری بەردەستبوون: لە ئێستادا بەردەستە

سەرچاوە:-

  • GSM Arena
بۆچونی تۆ