سامسۆنگ 9, ئایار 2019

سامسۆنگ هەستەوەرێکی نوێی 64 مێگاپێکسڵی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سامسۆنگ دوو هەستەوەری نوێی بە ناوەکانی ISOCELL Bright GW1 و ISOCELL Bright GM2 ڕاگەیاندن. ئەم هەستەوەرانە بۆ وێنەگرتنن و سامسۆنگ دەیەوێتە لە ڕێگەیانەوە ئاستێکی نوێی فۆتۆگرافی بە کامێرای مۆبایلەکان ببەخشێت، و پێشکەش بە بەکارهێنەرانی بکات.

Samsung ISOCELL Bright بریتییە لە هەستەوەرێکی ٠.٨ مایکڕۆمەتری ٦٤ مێگاپێکسڵی، کە لە ئێستادا خاوەنی بەرزترین ڕوونییە لە ناو هەستەوەری وێنەی مۆبایلەکاندا. توانای گرتنی وێنەی ١٦ مێگاپێکسڵی هەیە لە ڕووناکی کەمدا، و گرتنی وێنەی ٦٤ مێگاپێکسڵی لە ڕووناکی ئاسایی و بەرزدا. هەروەک پشتگیری لە HDRـی زیندوو دەکات هەتا ١٠٠ دێسبێڵ*. هەروەها ئەم هەستەوەرە بە Super PDـیەوە بەردەست دەبێت، کە تەکنەلۆژیایەکی ئاست بەرزی جەختەکەری خۆکارانەیە، واتە Phase Detection Autofocus. ئەمە و پشتگیریکردنی لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی Full HD بە 450 وێنە لە چرکەیەکدا.

دەربارەی هەستەوەری SOCELL Bright GM2 کە ٠.٨ مایکڕۆمەتری ٤٨ مێگاپێکسڵییە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Tetracell دەکات لە ژینگەی ڕووناکی کەم، و هەروەها Super PDـیش بۆ جەختکردنی خێرا و چەندین تایبەتمەندی تریش.

هەردوو هەستەوەرەکە لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بەردەست دەبن.

*دێسبێڵ: یەکەیەکە بۆ پێوانی بەرزی دەنگ

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ